بە بەشداری زیاتر لە 40 ئۆتۆمبێل
لە سیتەک نمایشی ئۆفرۆد بەڕێوەچوو
964+
دیلان محەمەد – سلێمانی
لە ناوچەی سیتەکی سەر بە پارێزگای سلێمانی نمایشی ئۆفرۆد بەڕێوەچوو.
ئاکۆ حەسەن سەرپەرشتیاری نمایشەکە بە 964ـی وت، “ئەمڕۆ هەینی 20.9.2024 بە بەشداری زیاتر لە 40 ئۆتۆمبێل و گروپەکانی ئۆفرۆدی سلێمانی و چەند گروپێکی تر لە شارەکانی کەلار و هەڵەبجە و دەربەندیخان و زەڕایەن و ماوەت، نمایشەکەمان رێکخست”.
“سەرجەم ئۆتۆمبێلەکان دەستکاری کراون و نایانبەینە شەر شەقام، چوونکە مەترسی بۆ سەر خەڵک و ئۆتۆمبێلەکانی تر دروست دەکەن”، ئاکۆ حەسەن وای وت.
ئاماژەی بەوەشکرد، زۆربەی ئۆتۆمبێلەکان مۆدێل کۆنن و لە کوردستان دەستکاری کراون.
پێداچوونەوە: شۆڕش قادری