"پێشمەرگە هێزێكی نیشتمانییە"

بەرگریی عێراق لە بارەی پێدانی تۆپی هاوتەرز بە پێشمەرگە روونكردنەوە دەدات

964+

ئەرسەلان عەبدوڵا

وەزارەتی بەرگریی عێراق لە بارەی پێدانی تۆپی جۆری هاوتەرز بۆ هێزەكانی پێشمەرگەی كوردستان، ئەم ئێوارەیە روونكردنەوەیەكی بڵاوكردەوە.

وەزارەتی بەرگریی عێراق لە راگەیاندراوێكدا كە 964 بینیویەتی، دەڵێن، وەك وەڵامێك بۆ ئەو قسەوباسانەی لە چەند دەزگایەكی راگەیاندن و سۆشیال میدیا لە بارەی تۆپی جۆری هاوتەرز 105 ملیم، كە بۆ هێزەكانی پێشمەرگە دابین كراوە، دەكرێن، دەمانەوێت لێرەدا بابەتەكە روون بكەینەوە:

یەكەم: لە سەردەمی وەزیری پێشووی بەرگری عرفان حەیالی گرێبەستی كڕینی تۆپەكان كراوە و دواتر لە سەردەمی وەزیر جومعە عیناد هەموار كراوەتەوە.

دووەم: پارەی تۆپەكان پێش پێكهێنانی حكومەتی ئێستا دراوە

سێیەم: لە 20.11.2023 تۆپەكان گەیشتنە بەندەری ئوم قەسڕ

چوارەم: سەرەڕای ئەوەی نزیكەی ساڵێك بوو تۆپەكان گەیشتبوونە ئوم قەسر، بەڵام رادەستی وەزارەتی پێشمەرگە نەكرابوون

پێنجەم: رادەستكردنی تۆپەكان بە هێزی پێشمەرگە لەسەر یاداشتی سەرۆكی ئەركانی سوپا بوو بۆ فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكان و دوای وەرگرتنی رێوشوێنە پێویستەكان بوو

وەزارەتی بەرگریی عێراق لە راگەیاندراوەكەدا دووپاتی دەكاتەوە، “هێزەكانی پێشمەرگە هێزێكی نیشتمانین و گومان لە ئینتیمایان بۆ عێراق نییە، بابەتی تۆپەكانیش پێشتر باسكراوە و تەنانەت حەوت ساڵ لەمەوبەر بووە، هەروەها دوای گرتنەبەری رێوشوێنی پێویست رادەستی پێشمەرگە كراوە.

وەزارەتی بەرگریی عێراق داوای لە دەزگاكانی میدیا كرد بە دوای درۆ و شتی هەڵبەستراو نەكەون، كە لە كەسانێكەوە دەكرێت، كە پەیوەندییان بەو بابەتانەوە نییە و بە تایبەت ئەوانەی پەیوەندییان بە وەزارەتی بەرگرییەوە هەیە.

موچەی شەهیدانی پێشمەرگە لە دەرەوەی هەرێم دەخرێتە سەر ب...

موچەی شەهیدانی پێشمەرگە لە دەرەوەی هەرێم دەخرێتە سەر بەغدا