گەیشتووە و دەستبەکار بوو
ڤیدیۆ: رۆبۆت بۆ پاككردنەوەی ئاوی خابوور بەكاردەهێنرێت
964+
شڤان عەبدوڵا – زاخۆ
بەرگریی شارستانیی زاخۆ رۆبوتێک بۆ پاککردنەوەی ئاوی خابوور بەکاردەهێنێت و ئەمڕۆ رۆبۆتەکە گەیشت.
دوای ئەوەی کۆرنیشەکەی زاخۆ بووەتە شوێنێکی قەرەبالغ لە گەشتیاران، بەمەش زبل و خاشاکێکی زۆر لەبەر لێوارەکانی خابوور کۆدەبێتەوە، بەرگریی شارستانیش هەموو جارێک ناچاردەبوو دوو بەلەمە و چەندین کارمەند بەکاربێنن بۆ پاککردنەوەی خاشاکەکە.
دواجار بەرگریی شارستانی بیر لەوەیان کردووە رۆبوتێک بۆ ناو خابوور دابین بکەن، بۆ ئەوەی بتوانێت خۆی لە ناو خابووردا هاتوچۆ بکات و پاشماوە و زبل و خاشاکی گەشتیاران کۆبکاتەوە و دواتر هەر خۆی ئەو زبل و خاشەکە لە شوێنی فڕێدانی زبڵ دابنێت..
جەمال هەسن، بەڕێوەبەری بەرگریی شارستانیی زاخۆ بە 964 وت، “پێشتر کارمەندەکانمان ئەو کارەیان دەکرد، ئێستا لە رێگەی ئەو رۆبوتەوە دەتوانین پاکوخاوێنی رووباری خابوور بە گشتی و کۆرنیشەکەی زاخۆ بە تایبەتی باشتر رابگرین.
وتیشی، سبەی بە کرداری رۆبەتەکە ئیشی خۆی دەکات و دەتوانێت تا 50 کیلۆش بەئاسایی هەڵگرێت و لەشوێنێکی گونجاو دابنێت”.
کۆرنیشەکەی زاخۆ دوای تەواوبوونی، سەرنجێکی زۆری گەشتیارانی راکێشاوە، بەڵام هەندێ جار چەند کێشەیەک لەوێ روودەدات، وەک لاوازبوونی هێڵی ئینتەرنێت بەهۆی فشار و قەرەباڵغیی زۆرەوە، هەروەها ئاستەنگی هاتوچۆ و کۆبوونەوەی زبڵ و خاشاکیشی ئەم دواییە هاتە سەر، بۆیە رۆبۆتێک هاتووە بۆ چارەسەری کێشەی زبڵەکە.
پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا
دەستەی گەشتوگوزار بۆ شوێنە گەشتیارییەکانی زاخۆ: رێزی زۆر لە گەشتیاران بگرن
زاخۆ
هیچ زیانێکی گیانی بەدواوە نەبوو
لە زاخۆ ماڵێک سووتا
پلەکانی گەرما گۆڕانکارییەکی ئەوتۆیان بەسەردا نایەت
ئەم دوو رۆژەش چاوەڕێی باران مەبن
زیاتر له یهك ملیۆن خێزان وهریان نهگرتووه
تاوهكو ئێستا 23%ـى هاوڵاتیانى ههرێم نهوتیان وهرگرتووه
"شۆفێرى بهرامبهرى سهرپێچی كردووه"