عەربەت سکاڵای جوڵاند
شارەوانی سلێمانی بەهۆی سەگە گەڕەکانەوە سکاڵا باران دەکرێ
964+
ئەحمەد مستەفا
ژمارەیەک مامۆستا و چالاکوانی خۆجێی لە عەربەت، لە دادگا سکاڵای یاساییان لە دژی شارەوانی سلێمانی تۆمارکرد، ئەوەش لەسەر ئەو سەگە گەڕ و بەرەڵایانەی پێشتر، “بەڕێوەبەری ناحیەکەیان وتبووی شارەوانی سلێمانی لە عەربەت بڵاوەی پێ کردوون”.
ئەمڕۆ چوارشەممە 18.9.2024، ژمارەیەک مامۆستا و چالاکوان لە شارۆچکەکە، سەردانی سەرۆکی شارەوانی عەربەت، بەڕێوەبەری ناحیە و پۆلیسی دارستان-یان کردووە، دواتر لە دادگای بەرای قەزای شارەزوور سکاڵایان تۆمار کردووە، گەرچی شارۆچکەکە لە رووی ئیداری سەر بە قەزای ناوەندی سلێمانییە.
نەبەز محەمەد، یەکێکە لە مامۆستاکان کۆپییەکی سکاڵاکەی بۆ 964 ناردووە و دەڵێت، دژی ئەو سووکایەتییەی، شارەوانی سلێمانی بەرامبەر بە ناحیەکەمان ئەنجامی دابوو سکاڵاکەیان تۆمارکردووە، کاتێکیش لەگەڵ لایەنە ئیدارییەکان کۆبوونەوەتە پێیان وتوون، “هەفتەی داهاتوو ئەوانیش داوای یاسایی دژی شارەوانی سلێمانی ئەنجام دەدەن”.
لە دەقی سکاڵاکەدا ناوی شەش کەس هەیە کە پێشکەش بە دادگای بەرای شارەزوور کراوە، ئەوە نوسراوە، “وەک هەواڵدەرێک پێتان رادەگەیەنین، کە زیاتر لە 50 سەگی گەڕ و بەرەڵا هێنراونەتە ناو ناحیەکەمان و بڵاوەیان پێ کراوە، مەترسی بڵاوبوونەوەی نەخۆشی ترسناک و خراپیان دروستکردووە، داواکاریان هەست بە رێکاری یاساییتان”.
پێشتر، 964 دوو گرته ڤیدیۆى ده‌ستكه‌وتبوو، سه‌گى به‌ڕه‌ڵا و گه‌ڕ له‌ناو سه‌نته‌رى ناحیه‌ى عه‌ربه‌تدا ده‌بیندران، دابان محه‌مه‌د، به‌ڕێوه‌به‌رى ناحیه‌ى عه‌ربه‌ت به 964ـى وت، “شه‌وى 12.9.2024 ئه‌م سه‌گانه له رێگه‌ى شاره‌وانیى سلێمانییه‌وه هێندراونه‌ته ناحیه‌كه‌مان، كه ژماره‌یان نزیكه‌ى 60 دانه ده‌بێت”.
بە قسەی بەڕێوەبەری ناحیەکە، پێشتر له كاتى كۆكردنه‌وه‌ى سه‌گى بێلانه، سه‌گه‌كانى سنوورى عه‌ربه‌تیان كۆكردوونه‌ته‌وه، به نووسراو داوایان له شاره‌وانیى سلێمانى كردووه له شه‌ڵته‌ره‌كه‌یان وه‌ریان بگرن، به‌ڵام ئاماده نه‌بوون و قبوڵیشیان نه‌كردووه.
لای خۆیه‌وه زه‌رده‌شت ره‌فیق، وته‌بێژى سه‌رۆكایه‌تیى شاره‌وانیى سلێمانى بۆ 964 ئه‌وه‌ى ره‌تكرده‌وه، ئه‌وان سه‌گیان له سنوورى ناحیه‌ى عه‌ربه‌ت به‌ڕه‌ڵا كردبێت، ده‌ڵێت “ئه‌مه دووره له راستییه‌وه”.
دیمەنی سکاڵا و سەردانی مامۆستا و چالاکوانەکان؛