پردی خەمیسییە داخوراوە

ئەلمدحەتییە (بابل) – میدیازان

لە پارێزگای بابل ئەمڕۆ چوارشەممە، ئیدارەی دواناوەندی یەرموک لە ناحیەی ئەلمدحەتییە هوشیاریدا لە مەترسی داڕمانی ئەو تەنها پردەی کە ڕێگەی قوتابخانەکەی دەکەوێتەسەر.

ئەحمەد عایز “بەڕێوەبەری دواناوەندی یەرموک” بە میدیازانی ڕاگەیاند “پردی خەمیسییە تەنها ڕێڕەوە کە ڕێگەی قوتابخانەکە بەناوچەکەوە دەبەستێتەوە، ماوەیەکی زۆرە دووچاری داخوران و ژەنگ هەڵهاتن بۆتەوە و ماوەیەکی کەم پێش ئێستا یەکێک لە پایەکانی بەتەواوی کەوتۆتە خوارەوە، کەئەمەش لەهەر ئان و ساتێکدا بێت مەترسی داڕمانی تەواوی دەخاتەسەر.

هەمان سەرچاوە ئاماژەی بەوەدا، “مەترسی داڕوخانی پردەکە ژیانی قوتابیان و خێزانەکانیان دەخاتە مەترسییەوە، چونکە قوتابخانەکە سێ دەوامی تێدادەکرێت، سەرەتایی، ناوەندی و ئامادەیی و هەفتانە زیاتر لە 1600 قوتابی  و خوێندکار دەوامی تێدا دەکەن، ئەمە جگە لە بەکارهێنانی لەلایەن دانیشتوانی ناوچەکەوە بۆ کاروبارە بەپەلەکانیان.

ئیدارەی قوتابخانەکە سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییە پەیوەندیدارەکانی لێ ئاگادار کردۆتەوە، لەوانە بەڕێوەبەرایەتی ڕێگاوبان و ئاوەدانکردنەوە و سەرچاوە ئاوییەکان، بەمەبەستی چارەسەری کێشەکە بەڵام بێ سوود بوو، هەربۆیە بانگەوازێكی بۆ خەڵكی ناوچەکە کرد کە خۆیان بەدوور بگرن لە مەترسی داڕمانی پردەکە.

بەهۆی داخورانی زۆری بەشەکانی پردەکە، هەر کەلێی نزیک دەبیتەوە زۆر ترسناک دەردەکەوێت، ئەمەش وادەکات پەڕینەوە بەسەر ئەو پردەدا بەسەرکێشییەکی گەورە دابنرێت لەلایەن قوتابیان و دانیشتوانی ناوچەکەوە.