یەكێك لەو درۆتانەی دروستكراوە و تاقی كراوەتەوە. فۆتۆ: پیشەسازی سەربازی
بۆچی بەكاری دەهێنن؟
عێراق “درۆن”ی دروست كرد و رادەستی هێزە ئەمنییەكانی كرد
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
دامەزراوەی پیشەسازیی جەنگی لە عێراق ئاشكرای كرد، فڕۆكەی بێ فڕۆكەوان “درۆن”یان دروست كردووە و چەند دانەیەكیشیان رادەستی هێزە ئەمنییەكان كرد.
سەرۆكی دامەزراوەكە مستەفا عاتی حەسەن بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی راگەیاندووە، دەستیان بە دروستكردنی چەند جۆرێك درۆن كردووە، دوای ئەوەی چەند جۆرێكی دیكەشیان بە مەبەستی كاری هەواڵگری دروست كرد.
وتیشی، “هەندێك لەو فڕۆكانەمان رادەستی هێزە ئەمنییەكان كردووە”.
هەروەها ئاشكرای كرد، دامەزراوەكەیان بە شێوەی هاوبەش لەگەڵ وەزارەتی ناوخۆ كار دەكات بۆ بەرهەمهێنانی درۆن و لە ماوەی رابردووش ئەزموونی هاوبەشیان لەگەڵ هێزەكانی پاراستنی سنوور هەبوو.
درۆن لە ئاسمان نابڕێ و بایکۆت لۆدی لەسەر نەخۆشخانەکان دروست کرد
بە گوێرەی ئەو زانیارییانەی هێزەكانی پاراستنی سنوور بڵاویان كردووەتەوە، لە دوو رۆژی رابردوودا هێزەكانیان تاقیكردنەوەیان لەسەر ئەو درۆنانە كردووە، كە لە دامەزراوەی پیشەسازی جەنگی وەریان گرتووە.
هەر لە بارەی ئەم پیشەسازییە سەربازییە نوێیەی حكومەتی عێراق، سەرۆكی ئەندازیارانی دامەزراوەی پیشەسازیی جەنگی لە عێراق حەمید عەبد هیلال دەڵێت، “پڕۆژەی (حارس)مان هەیە بۆ بەرهەمهێنانی فڕۆكەی هەواڵگری و ئامانجیشی تەنیا كاری سەربازی نییە، بەڵكو مەدەنییشە”.
هەروەها وتی، دەستیان بە هەردوو پڕۆژەی “سەقەر 1 و سەقەر 2” كردووە، كە ئەویش بەرهەمهێنانی درۆنە و ئاماژە بەوەش دەكات لەسەر داوای فەرمانگەكانی دەوڵەت و پێویستییەكان كار دەكەن و درۆن بەرهەم دەهێنن.
دروستكردنی فڕۆكەی بێ فڕۆكەوان لە عێراقدا پێشهاتێكی نوێی بەرهەمهێنانی پێداویستی و چەكی جەنگی و سەربازییە و پێدەچێت هێزە چەكدارەكانی عێراق بباتە قۆناغێكی دیكەوە.
درۆن
میدیای ئهمریكا:
سوپای ئهمریكا تا ئێستا حهوت فڕۆكهی له شهڕی ئێران لهدهستداوه
گهڕهكی كارێزان بووهته تهلئهبیب
باوکی جەڵتە لێیداوە و لەسەر جێگایە، درۆنیش لە ماڵەکەی داون
ههولێر
"پێنجهم جاره درۆن گهڕهكی كارێزان دهكهوێت"
ئومێد خۆشناو: