کاتژمێر چەند؟
چوارشەممە مانگ لە عێراق دەگیرێت
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
نووسینگەی مەرجەعی باڵای شیعەكانی عێراق عەلی سیستانی رایگەیاند، رۆژی چوارشەممەی داهاتوو مانگگیران لە ئاسمانی عێراق روودەدات.
نووسینگەكە ئەمڕۆ دووشەممە 16.9.2024 بڵاویكردەوە، سەرلەبەیانی چوارشەممە بەشێكی مانگ دەگیرێت.
نووسینگەكە كە خۆی لە نەجەفە، دەڵێت 8%ی مانگگیرانەكە لە نەجەف دەبینرێت.
ئاماژەیان بەوەش كردووە، سەرەتای مانگگیرانەكە لە كاتژمێر 5:13 خولەكی بەیانی دەستپێدەكات و لە 5:44 خولەك دەگاتە لووتكەی گیرانەكە، دواتر لەگەڵ دەركەوتنی خۆر، مانگ بە گیراوی لە 5:51 خولەك ئاوا دەبێت.