دۆناڵد ترەمپ
سەرۆکە “تویت”چییەکە زۆر وردە و بە زمانی جەستە زۆر شت دەدركێنێت
ژووری هەواڵ
لەساڵی 2009 تا 2023 زیاتر لە 57 هەزار تویتی کردوە، 25000 تویتی لە وەختی سەرۆکایەتیدابوو جگە لەوەی لە کاتی هەڵبژاردنەکاندا 8000 تویتی کرد
پیاوێکی بەحسابات و وردە، هەمیشە لە یەکتربینینەکانیدا بە کاردانەوە سەیرەکانی هیچ کەس لێی نەدەبردەوە، چونکە لە راستیدا ترەمپ پیاوێک بوو لە پێرفۆرمانس و زمانی جەستەی زۆر شتی پێ دەوتین.
تەنیا ئەوکاتانە نەبێت کە دیداری ئێمانوێل ماکرۆنی دەکرد، هەموو زیرەکی و وردبینیەکانی پێچەوانە دەکردەوە، چونکە ئەویش وردبینە لە جوڵەکانی خۆی و دەزانێت چی دەکات.
ترەمپ لە سەر و وەختی هەڵبژاردنەکان بۆ 46ـەمین سەرۆکی ئەمریکا چەند جارێک زۆر بە دڵنیایی و بێ منەتانە دەیوت، کە ئەمجارەش هەڵدەبژێرێمەوە وەک سەرۆکی ئەمریکا بۆ چوار ساڵی داهاتوو، هەروەها دڵنیاش بن دوای ئەوە دیسان هەڵمدەبژێرنەوە بۆ هەشت ساڵی داهاتوو، لەدوای هەموو ئەم بێمنەتی و هەوڵانەی، خەڵکی متمانەیان پێ نەکردەوە ئەویش ملکەچی نووسینی نامە کلاسیکییەکەی سەرۆکایەتی بوو بۆ سەرۆکی دوای خۆی.
ترەمپ كۆڵی نەداوە و ئەمجارەش هاتووەتە مەیدان و كاندیدی كۆمارییەكانە بۆ هەڵبژاردنی سەرۆكایەتیی ئەمریكا، كە دوو مانگی دیكە هەڵبژاردنەكە دەكرێت و ركابەریی دەكات بۆ ئەوەی جارێكی دیكە بگەڕێتەوە كۆشكی سپی و جڵەوی زلهێزترین وڵاتی دنیا بگرێتەدەست.