وێنه یاریده‌ده‌ره كۆچكردووه‌كه‌ى سه‌رۆكى زانكۆى كۆیه له‌گه‌ڵ مۆڵه‌تى رێكخراوه‌كه‌ى بۆ تووشبوانى شێرپه‌نجه... وێنه و گرافیك: 964+
یاریده‌ده‌رى سه‌رۆكى زانكۆ كۆیه
وره‌ى به نه‌خۆشانى شێرپه‌نجه ده‌داو خۆیشی به شێرپه‌نجه كۆچی دوایی كرد
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
زانکۆی کۆیە بڵاویكرده‌وه كه پ.ی.د. قارەمان نادر شێخ بزێنی، یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆكه‌یان بوو بۆ کاروباری خوێندکاران، به نه‌خۆشی شێرپه‌نجه كۆچی دوایی كردووه.
وەزارەتی خوێندنی باڵاش پرسه‌نامه‌یه‌كی بۆ كۆچی دوایی ئه‌م یاریده‌ره بڵاوكردووه‌ته‌وه و پێیوایه لە دەستدانی خەسارەتێکی گەورەیە بۆ سێکتەری خوێندنی باڵا‌و رەوتی زانست و پێشکەوتن لە هەرێمی کوردستان.
پێشتر دكتۆر قارەمان شێخ بزێنی به 964ـى وتبوو كه ماوەی پێنج ساڵَە توشبووی نەخۆشی شێرپەنجەیە، به‌ڵام وره‌ى بۆخۆى دروستكردووه، ده‌شیه‌وێت وره نه‌خۆشانى تریش دروست بكات و شێرپه‌نجه تێبپه‌ڕێنن.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكردبوو، دەیەوێت یارمەتی لە رووی دەروونی و بەرەنگاربونەوەی نەخۆشی شێرپه‌نجه بداته تووشبوانى ئه‌م نه‌خۆشییه‌و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش رێكخراوێكى تایبه‌تى بۆ ئه‌م نه‌خۆشخانه به‌ناوى خۆیه‌وه دامه‌زراندبوو.
ئهومات ئه‌وه‌شی به 964 وتبوو، كه “زۆربەی ئه‌وانه‌ى پێیانوایە شێرپەنجە پەیامی مردنی پێیە، هه‌ڵه‌ن، چونكه دەكرێت بەشێكی زۆری توشبوانی شێرپەنجە چاببنەوە”.