یەکێکیان داری بڕیوە و ئەوەی دیکە بیری لێداوە
پۆلیسی دارستان لە پێنجوێن و پیرەمەگرون دوو هاوڵاتی دەستگیر کرد
+964
توانا نەقی
لەلایەن بنکەکانی پۆلیسی دارستانەوە هاوڵاتیەک لە پێنجوێن بە تۆمەتی داربڕین و دانەیەکی دیکەش لە پیرەمەگرون کە بیری نایاسایی لێداوە دەستگیر کران.
ئەمڕۆ دووشەممە پۆلیسی دارستانی سلێمانی بڵاویکردەوە، لەلایەن یاریدەدەرێتى ئاسایشى بازگەى پێنجوێن شۆفێرێک دەستگیرکرا کە لە ئۆتۆمبێلەکەیدا ژمارەیەکى زۆر دارى سروشتى قەبارە و تەمەن جیاوازى بڕدرابووى تێدابوو.
دەشڵێت، رادەستى بەشى پۆلیسى دارستانى پێنجوێن کراوە و پەڕاوى لێکۆڵینەوەى بۆ رێکخرا بۆ بەردەم دادوەر بۆ وەرگرتنى رێکارى یاسایی.
پۆلیسی دارستان ئاماژەی بەوەشکردووە، لەئەنجامی دەرچوونی مەفرەزەیەکی بنکەی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پیرەمەگرون بۆ سنوری گوندی( کانی میران )ی سەر بەناحیەی پیرەمەگرون لەنجامدا بینیان ئامێرێکی بیری سوری لەناو باخێک کاردەکات و سەرقاڵی بیرلێدانە.
لەئەنجامدا هاوڵاتیەكیان دەستگیرکرد کە خاوەنی باخەکەیە و دوانی دیکەش کە ئیشپێکەری ئامێری بیرهەڵکەندنەکەبوون نەناسراون و هەڵاتن، هاوکات دەستگیرا بەسەر ئامێری بیرلێدانەکە لەگەڵ دوو ئوتومبێل و یەک ماتۆڕسکیل دا.