لە سنووری خەلیفان

ئۆتۆمبێلێک بەسەر سەری منداڵێکدا رۆیشتووە و گیانی لەدەستداوە

ئاکام غەفور

لە ناوچە گەشتیارییەکانی دۆڵی ئالانە لە سنووری قەزای خەلیفان منداڵێک بەهۆی ئەوەی ئۆتۆمبێل بەسەر سەریدا رۆیشتووە گیانی لەدەستداوە.

کاروان سرێشمەیی بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی خەلیفان بە 964ـی وت، ئەو منداڵە تەمەنی یەک ساڵ و نیوە و ئۆتۆمبێلەکە شێلاویەتی و بەسەر سەریدا رۆشتووە.

وتیشی، رووداوەکە لە ناوچەیەکی گەشتیاری دۆڵی ئالانە روویداوە و ئێستا تەرمی منداڵەکە لە نەخۆشخانەی خەلیفانە.

بە پێی ئەو زانیاریانەی پەیامنێری 964 لە پۆلیسی وەرگرتووە، منداڵەکە گەشتیار بووە و خەڵکی شاری هەولێرن، شۆفێری ئۆتۆمبێلەکەش بەهەمان شێوە هەر گەشتیار بووە و ئۆتۆمبێلەکەشی تیۆتا هایلۆکس بوووە.

پێداچوونەوە: توانا نەقی