قوتابییەک زیرەکانە وەڵامى پرسیارێکى پەیامنێرى 964 دەداتەوە

لە هەولێر تاقیکردنەوی هزری بیرکاری بەپەنجەکانی دەست بەڕێوەچوو


شۆڕش هەرکی— هەولێر

لە هەولێر بە بەشدارى 150 قوتابى، تاقیکردنەوەى هزرى بیرکارى بە پەنجەکانى دەست بەڕێوەچوو، یەکێک لە قوتابییەکانیش زیرەکانە لێکدان و کۆکردنەوە و کەمکردنەوەى ژمارەیەکى قورس دەگەیەنێت بە ئەنجام.

هەڵوێست ئەحمەد، سەرپەرشتیاری چالاکییەکە بە964ـى وت،”بۆ جاری یەکەمە لەسەرئاستی هەمووشارەکان قوتابی بەشداربێت و تەنانەت لەدەرەوەی وڵاتیش بەئۆنلاین لەگەڵمان بەشداربوون، ئامانجی تاقیکردنەوەکە بۆ زیاتر گرنگی دانبوو بە هزری قوتابیان”.
چەند قوتابییەک قسەیان بۆ 964کرد و پەیامنێری 964 پرسیاری بیرکاری لێکردن و ئەوانیش بە پەنجەکانیان حسابیان کرد و وەڵامی دروستیان داوە.

پرۆگرامی sd math پرۆگرامێکی هزری بیرکاری نێودەوڵەتییە لەچەندین وڵات هەیە و ئامانج لێی بەرزکردنەوەی ئاستی قوتابیانە.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح