پلەکانی ئەمڕۆ چۆنن؟

ئەمڕۆ فێنكە و پلەكانی گەرما دادەبەزن

964+
ئەرسەلان عەبدوڵا

بەشی پێشبینییەكانی كەشوهەوا لە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێمی كوردستان، پێشبینیی دەكات ئەمڕۆ پلەكانی گەرما دابەزن و جەوەكەی هەندێك خۆش بێت، بە تایبەتی لە كەركوك و گەرمیاندا.

بە پێی راپۆرتی بەشەكە، ئەمڕۆ شەممە 14.9.2024 ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت و لە هەندێك ناوچە دەگۆڕێت بۆ نیمچەهەور.

هەروەها خێرایى با لەسەرخۆ و هەندێك كات مامناوەند دەبێت بە خێرایی 10  تا 20 كیلۆمەتر لە سەعاتێكدا و ئاراستەكەشی بەرەو باكووری خۆرئاوا دەبێت، جگە لەوە مەوداى بینین  8 تا 10 کیلۆمەتر دەبێت.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراویش بە پلەی سیلیزی بۆ ئەمڕۆ بەم جۆرەیە :
هەولێر: 39
سلێمانی: 37
دهۆک: 37
کەرکوک: 39
هەڵەبجە: 39
زاخۆ: 39
سۆران: 37
حاجی ئۆمەران: 29
گەرمیان : 41.