"کەسێک کوژراوە"

تورکیا بەرپرسیارێتی هێرشەکەی کەمپی مەخموری لەئەستۆگرت

964+

ژووری هەواڵ

دەزگای ھەواڵگریی نیشتمانیی تورکیا ناسراو بە میت، بەرپرسیارێتی خۆی لە هێرشێکی درۆنی لە کەمپی مەخمور راگەیاند و دەڵێت، لە ھێرشەکەدا کادرێکی دیاری پارتی کرێکارانی کوردستان کراوەتە ئامانج.

ئەمڕۆ هەینی 13.9.2024، میدیای فەرمی تورکیا رایگەیاند، دەزگای میت لە ئۆپراسیۆنێکدا لە کەمپی مەخمور ئازاد ئاکنجی بەئامانج گرتووە و لە ھێرشەکەدا گیانیلەدەستداوە.

دەشڵێت، ئازاد ئاکنجی بەرپرسی کەمپی مەخمور بووە و بە وردی چاودێری ئەو کەسەیان کردووە و لە دووری 160 کیلۆمەتر لە سنوری عیراق – تورکیا بە ئامانج گیراوە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی دەزگای میت، ئازاد ئاکنجی لە ساڵی 2006ـەوە چووەتە ناو ریزەکانی پارتی کرێکارانی کوردستان و نزیکەی دوو ساڵ لێپرسراوی کەمپی مەخمور بووە.

هێرشەکە لە رێکەوتی 10.9.2024 ئەنجامدراوە و بەگوێرەی زانیارییەکانی پەکەکە، لەو هێرشەدا دوو کەس برینداربوون و باسی کوژرانی هیچ کەسێک نەکراوە.

کەمپی مەخمور بۆردوومان کرا

کەمپی مەخمور بۆردوومان کرا