ژنێک بریندارە

کەمپی مەخمور بۆردوومان کرا

964+

پێشەوا محەمەد

بە وتەی قایمقامی مەخمور، کاتژمێر 9:30ـی سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ هەینی لە ئاسمانەوە بۆردوومانی بەشی سێیەمی کەمپی مەخموور کراوە و ژنێکی بەتەمەن بریندارە.

ڕزگار محەمەد، قایمقامی مەخمور بە 964ـی وت، “تا ئێستا ناتوانین بڵێین درۆنی تورکی بووە، بەڵام هێرشەکە لە ئاسمانەوە بووە”.

وتیشی، “رووداوەکە تازەیە و زەرەر و زیانەکانی دیکەی جارێ نەزاندراوە و تەنیا ئەوە دەرکەوتووە کە ژنێکی بەتەمەن بریندار بووە”.

رۆژی 7.10.2023 درۆنی تورکیا کەمپەکەی بۆردوومان کرد.

دەنگی تەقینەوەیەک لە کەمپی مەخمور بیستراوە

دەنگی تەقینەوەیەک لە کەمپی مەخمور بیستراوە