نوێنه‌رى خۆپیشانده‌ران: له‌سه‌ر قسه‌ى حكومه‌ت دایده‌خه‌ین

سێ رۆژى دیكه‌ هاوڵاتیانى خه‌له‌كان و سنووره‌كه‌ى رێگاى سلێمانى داده‌خه‌ن

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

بڕیاره‌ له‌چه‌ند رۆژى داهاتوودا رێگاى سه‌ره‌كى سلێمانى له‌ خه‌له‌كانه‌وه‌ دابخرێته‌وه‌، هۆكاره‌كه‌شی ناڕه‌زایی و گردبوونه‌وه‌ى خه‌ڵكى سنووره‌كه‌یه‌ له‌به‌رامبه‌ر بێ كاره‌بایی و خراپی رێگاوبانه‌كانیان.

هێدی زۆراب نوێنه‌رى هاوڵاتیانى خۆپیشانده‌ر به‌ 964ـى وت، بریاریان داوه‌ رۆژى 16.9.2024 رێگاكه‌ دابخه‌نه‌وه‌.

وتیشی “داخستنى ئه‌مجاره‌ى رێگاكه‌ له‌سه‌ر قسه‌ى به‌رپرسانى حكومه‌ته‌ كه‌ پێشتر به‌ڵێنیان پێداین ئه‌گه‌ر كێشه‌كانمان چاره‌سه‌ر نه‌كه‌ن رێگاكه‌ بگرێنه‌وه‌”.

كێشه‌ى سه‌ره‌كى هاوڵاتیانى خه‌له‌كان و سنووره‌كه‌ى، كه‌مى كاره‌با ى و خراپی رێگاوبانكانیانه‌، له‌ماوه‌ى رابردووشدا چه‌ندی جارێكی دیكه‌ ئه‌و رێگایه‌یان داخستووه‌ و به‌ڵام دواتر به‌ڵێنیان پێدراوه‌ و كردوویانه‌ته‌وه‌.

له‌ بانگه‌وازێكیشدا كه‌ هاوڵاتیانى خۆپیشانده‌رى خه‌له‌كان بڵاویان كردووه‌ته‌وه‌، ئاماژه‌ به‌  رێگاوبانی سنوری دۆڵی خەلەکان ده‌كه‌ن و ده‌ڵێن “رۆژ نیە کارەساتی گەورە و دڵتەزێنێ لێ نەکەوێتەوە کە هەر ئەم رێگایەیە بۆتە جومگەی جوڵاندنی بازرگانی و هاتوچۆی سیاسیەکانی کورد، لە نێوان دوو پارێزگای گەورەی کوردستان کە ئەویش هەولێر – سلێمانیە”.

داواشیان كردووه‌ دووسایدكردنى رێگاكه‌ تەواو بکەن و چاره‌سه‌رى كێشه‌ى نەبوونی کارەباشیان بۆ بكرێت.

هاوڵاتیانی خه‌له‌كان رێگای خه‌له‌كان بۆ راپه‌ڕینیا...

هاوڵاتیانی خه‌له‌كان رێگای خه‌له‌كان بۆ راپه‌ڕینیان داخستووە