ئێستاش چه‌ند به‌نزینخانەیه‌ك داخراون

له‌مه‌ودوا هه‌ر به‌نزیخانه‌یه‌كى سۆران سزا بدرێت ناو و بڕى سزادانه‌كه‌ى بڵاوده‌كرێته‌وه‌

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى نه‌وت و كانزاكانى ئیداره‌ى سۆران بڕیارێكى نوێی له‌باره‌ى ئه‌و به‌نزینخانانه‌ ده‌ركرد كه‌ سه‌رپێچی ده‌كه‌ن، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه‌ له‌مه‌ودوا ناوى به‌نزینخانه‌كه‌ و بڕى سزادانه‌كه‌شی بڵاوده‌كه‌نه‌وه‌.

ئه‌میر شانه‌ده‌رى به‌ڕێوه‌به‌رى ئه‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌ هۆكارى ئه‌وه‌ى كه‌ تاوه‌كو ئێستا ئه‌و كاره‌یان نه‌كردووه‌، بۆئه‌وه‌ى گه‌ڕانده‌وه‌ كه‌ پێیان باش نه‌بووه‌ سه‌ره‌ڕاى سزادانه‌كانیان ناویان بزڕێندرێت، به‌ڵام ئێستا بۆچوونه‌كه‌یان گۆڕیوه‌.

وتیشی “به‌رده‌وام به‌نزینخانه‌كان سزاده‌درێن و سزادانه‌كه‌شیان هه‌ریه‌ك به‌هۆى هۆكارێكه‌وه‌یه‌، ناو و بڕى سزادانه‌كه‌شیان بڵاوده‌كه‌ینه‌وه‌ بۆئه‌وه‌ى زیاتر پابه‌ندی رێنماییه‌كان بن”.

ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، له‌ ئێستادا ژماریه‌ك به‌نزینخانه‌ له‌ سنوورى ئیداره‌كه‌یان به‌هۆى سه‌رپێچیكردنى رێنماییه‌كان داخراون و خاوه‌نه‌كانیشیان سزادراوه‌ و ده‌شڵێت، لیژنه‌كانى چاودێریان به‌رده‌وامن له‌ گه‌ڕان.

سه‌باره‌ت به‌ غازفرۆشه‌كانیش روونیكرده‌وه‌ كه‌ ئه‌وان وه‌ک به‌نزینخانه‌كان سه‌رپێچی زۆریان نییه‌، به‌ڵام سه‌رپێچیشیان لێ بیندرابێت سزاى خۆیان وه‌رگرتووه‌.

له‌ سۆران (غاز) نییه‌ به‌ناوى بازرگانى بێت

له‌ سۆران (غاز) نییه‌ به‌ناوى بازرگانى بێت