ئەگەر ئەو ژنە جادووت لێبکات ساغ دەرناچی
گەورەترین ژنە جادووگەری ئەنبار دەستگیرکرا
964+
ژێوار خدر
لە عێراق هێزە ئەمنییەکانی ئەنبار، ژنێکی جادووگەرییان دەستگیر کردووە کە نوشتە و جادووی بۆ خەڵک کردووە، وەزارەتی ناوخۆش ئەو ژنەی بە یەکێک لە گەورەترین ”جادووگەرەکان” ناوبردووە.
وەزارەتی ناوخۆی عێراق لە راگەیاندراوێکدا رایگەیاندووە، بەشی نەهێشتنی تاوانی رومادی، بەپێی مادەی 456 لە یاسای سزادانی عێراقی، تۆمەتبارێکییان دەستگیر کردووە کە خەریکی نوشتە و جادوو کردن بووە بۆ خەڵک و بە گەورەترین جادووگەری ئەنبار دادەنرێت.
دەشڵێت، لە کاتی دەستگیر کردنیدا، دەستگیراوە بەسەر دەیان کەلوپەلی جادوو کردندا و ئێستا بەپێی فەرمانی دادوەر راگیراوە و لێکۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە.