گوندى لێرێ به‌ هه‌ره‌وه‌زى ئه‌م كاره‌ ده‌كه‌ن

له‌ گونده‌كانى شێروان مه‌زن ده‌ست به‌ دروستكردنى دۆشاوى ترێ كرا

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

له‌ سنوورى گونده‌كانى ناحیه‌ى شێروان مه‌زنى سه‌ر به‌ قه‌زاى مێرگه‌سۆر ده‌ستكراوه‌ به‌ دروستكردنى دۆشاوى ترێ، ئه‌م كاره‌ش وه‌ك له‌ كۆنه‌وه‌ كردوویانه‌ به‌شێوه‌ى هه‌ره‌وه‌زى و زباره‌ ده‌كرێت.

ئیبراهیم سه‌عید لێرى، خه‌ڵكی گوندى لێرێی ناحیه‌ى شێروان مه‌زنه‌، به‌ 964ـى وت، له‌ زۆربه‌ى ئه‌و گوندانه‌ى ره‌زى ترێیان هه‌یه‌ ده‌ستیان به‌ دروستكردنى دۆشاو كردووه‌.

وتیشی “به‌شێك له‌ خاوه‌ن ره‌زه‌كان ترێیه‌كانیان ده‌كه‌نه‌ مێووژ به‌ڵام زۆربه‌یان دۆشاوى لێ دروست ده‌كه‌ن”.

ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، دروستكردنى دۆشاو له‌ ترێ به‌ چه‌ند قۆناغێك ده‌كرێت، له‌دواى رنینى ترێیه‌كان و گواستنه‌وه‌یان بۆ شوێنێكى تایبه‌ت، ئینجا ترێیه‌كه‌ به‌باشی ده‌شۆرێته‌وه‌، پاشان له‌رێگه‌ى كۆلى دار یان حه‌وزى بچووكه‌وه‌ ترێیه‌كه‌ ده‌گوشرێت و ده‌خرێته‌ ناو چه‌ند مه‌نجه‌ڵێكی گه‌وره‌وه‌، ئینجا ده‌ست به‌ كوڵاندنى ده‌كرێت.

ماوه‌ى كوڵاندنه‌كه‌ى له‌ هه‌شت كاتژمێر تاوه‌كو 10 كاتژمێرى پێویسته‌ و دواتریش دۆشاوه‌كه‌ دروست ده‌بێت و ده‌خرێته‌ ناو بتڵ و شوشه‌ى تایبه‌ته‌وه‌.

دایە هەمین لە گوندی مڕە دۆشاوی توو دروستدەکات

دایە هەمین لە گوندی مڕە دۆشاوی توو دروستدەکات