بۆ هەر خێزانێک 200 لیتر

دابەشکردنی نەوتی سپی لە قەزای چۆمان دەستیپێکرد

964+

ژووری هەواڵ

دابەشکردنی نەوتی سپی لە قەزای چۆمان، سەر بە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران دەستیپێکرد، ئەمڕۆ 380 خێزان نەوتیان وەرگرتووە.

ئەمیر شانەدەری، بەڕێوەبەری نەوت و کانزاکانی سۆران بە 964ـی وت، لە ئەمڕۆوە دەستیان بە دابەشکردنی نەوت کردووە و بۆ ئەمڕۆ بە چوار تەنکەر نەوتیان گەیاندووەتە 380 خێزان، هەر خێزانێکیش 200 لیتری وەرگرتووە.

لەبەرامبەر پێدانی 200 لیتر نەوت، هەر خێزانێک 104 هەزار دیناری لێوەرگیراوە، بەشێک لە خێزانەکانیش داوا لە تانکەرەکان دەکەن نەوتەکەیان بۆ ببەنە بەردەم ماڵ، لەم حاڵەتەدا دوو هەزار دینار زیاتریان لێوەردەگیرێت.

“دەمانەوێت رۆژانی دواتر نەوت بگەیەنینە یەک هەزار ماڵ، ژمارەی ئەو تانکەرانەش کە نەوتەکە دەگوازنەوە بۆ سەروو 13 تانکەر زیاد دەکەین”، بەڕێوەبەری نەوت و کانزاکانی سۆران وای وت.

لە بازاڕی ئازاد ئێستا بڕی 200 لیتر نەوت لەنێوان 135 هەزار دینار بۆ 140 هەزار دینارە، دابەشکردنی نەوت پڕۆسەیەکی بەردەوام بێت کاریگەری لەسەر نرخی بازاڕی ئازادیش دەکات.

لە ناوچە شاخاوییەکانەوە دەست بە دابەشکردنی نەوت دەکرێ...

لە ناوچە شاخاوییەکانەوە دەست بە دابەشکردنی نەوت دەکرێت