جومانە غەلای بۆ 964:
“راگەیاندنی وادەی هەڵمەتی هەڵبژاردن تەنیا مافی ئەنجومەنی كۆمیسیارانە”
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
لێرەولەوێ چەند وادەیەك بۆ دەستپێكردنی هەڵمەتی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان باس دەكرێن، بەڵام وتەبێژی كۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی عێراق رەتیكردەوە هێشتا هیچ وادەیەك بۆ هەڵمەتەكە دیاریی كرابێت.
جومانە غەلای وتەبێژی كۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی عێراق، ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە 12.9.2024 بە تۆڕی 964ی راگەیاند، ئەنجومەنی كۆمیسیاران هێشتا هیچ وادەیەكی بۆ دەستپێكردنی هەڵمەتی هەڵبژاردەی هەرێمی كوردستان دیاریی نەكردووە، ئەو وادانەی باس دەكرێن هیچیان راست نین.
“هێشتا هیچ كاتێك بۆ دەستپێكردنی هەڵمەتی هەڵبژاردنی كوردستان دیاریی نەكراوە”
وتیشی، “داتای كاندیدەكانی هەڵبژاردنەكە، كە ژمارەیان 1192 كاندیدە جارێ لە فەرمانگەی یاسایی و بەشی كاندیدەكان وردبینیی تێدا دەكرێت، دوای تەواوبوونی وردبینییەكان، ناوەكان بۆ ئەنجومەنی كۆمیسیاران بەرز دەكرێتەوە مەبەستی پەسندكردن و دوای ئەوەش كاتی دەستپێكردنی هەڵمەتی هەڵبژاردن دیاریی دەكرێت.
جومانە غەلای ئەوەی بۆ 964 پشتڕاست كردەوە، “راگەیاندنی وادەی دەستپێكردنی هەڵمەتی هەڵبژاردن، تەنیا مافی ئەنجومەنی كۆمیسیارانە”.
بڕیارە 20.10.2024 هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان بە سەرپەرشتیی كۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی عێراق بەڕێوەبچێت.
سێ كاندیدی هەڵبژاردنی كوردستان دوورخرانەوە
هەڵبژاردنی کوردستان
"کۆميسیۆن لێپێچینەوەیان لەگەڵ دەکات"
کەوتنی فلێکسی بانگەشەی کاندیدەکان مەترسیان دروست کردووە
له ئیدارهى راپهڕین
ههر كاندیدێك لهسهر شهقامهكان (ناوچهى كوێر) دروستبكات پۆستهرهكانى لادهبرێن
پابەندبن دەنا سزا دەدرێن
کۆمسیۆن لە رێگەی لیژنەیەکەوە سەرپێچی کاندیدەکان تۆماردەکات
پەیامی دەستپێکردنی بانگەشە
سەرۆکی هەرێم: لایەنەکان دوژمنی یەکتر نین و گرژی دروست مەکەن
"لە سێ رۆژدا جێگرەوەیان دیاریی بكرێت"