مەغریب باڵیۆزخانەی لە بەغدا کردەوە، ئەی کونسوڵخانە لە هەولێر؟

964+
هێرۆ مەولودی – هه‌ولێر

دوای 18 ساڵ، وڵاتی مه‌غریب باڵوێزخانەی وڵاتەکەی له‌ به‌غدا کردەوە، بۆ كردنه‌وه‌ی كونسڵخانه‌ش له‌ كوردستان، هێشتا هیچ قسه‌یه‌ك نییه‌.

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 28ـی كانوونی دووه‌م، وەزارەتی دەرەوەی عێراق کردنەوەی باڵویزخانەی مەغریبی لە بەغدا رایگەیاند، ئه‌مه‌ش لە چوارچێوەی پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکانی نێوان هه‌ردوو وڵات.

هه‌ر ئه‌مڕۆ وەزیری دەرەوەی مەغریب گەیشتە بەغدا و باڵێۆزخانه‌كه‌ی كرده‌وه‌.

دەربارەی کردنەوەی نوێنەرایەتی یان كونسڵخانه‌ی مه‌غریب له‌ هه‌رێمی كوردستان، عەبدولخالق محەمەد لە فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حكومه‌تی كوردستان، تایبەت بە تۆڕی 964 وتی:” تا ئیستا هیچ بڕیارێک یان قسەیەک بۆ کردنەوەی نوێنەرایەتی وڵاتی مەغریب لە هەرێم نییه‌”.

ماوەی 18 ساڵە وڵاتی مەغریب باڵوێزخانەکەی لە عێراق بە هۆی چەند ناکۆکیەک بە تەواوی داخستبوو، ئەمرۆ جارێکی دیكه‌ بە ناردنی وەزیری دەرەوەی بۆ بەغدا ، دەرگه‌ی پەیوەندییەکانی لەگەڵ عێراق کردەوە.