لەلایەن وەزارەتی داراییەوە

بڕیاری خەرجکردنی موچەی خانەنشینانی هێزەکانی 70 دەرکرا

+964

توانا نەقی

لەلایەن وەزیری دارایی هەرێمەوە بڕیاری خەرجکردنی موچەی مانگی تەموزی خانەنشینانی هێزەکانی 70ـی پێشمەرگە دەرکرا.

لە راگەیندراوێکدا کەمێک پێش ئێستا وەزارەتی دارایی بڵاویکردەوە، موچەی ئەم مانگە لەسەر بەرپرسیاریەتی وەزارەتی دارایی خەرجکراوە هاوشێوەی ساڵانی رابردوو کۆتا مانگیشە وا دەبەش بکرێت.

دەشڵێت، بۆ مانگەکانی داهاتوو هەر کێشەیەک بۆ مووچەکانیان دروست ببێت کە لە گەنجینەی دووی سلێمانی موچەیان بۆ خەرجدەکرێت، لەئەستۆی بەرپرسانی ئێستا و رابردووی هێزەکانی 70ـیە کە زیاتر لە 10ساڵە هەماهەنگییان لەگەڵ وەزارەتی پێشمەرگە نەکردووە بۆ ئەوەی کێشەکانیان چارەسەر بکرێت.

وەزارەتی دارایی ئاماژەی بەوەشکردووە، بەپێی یاسای چاکسازی پێویست بوو لە دوای مانگی حەوتی ساڵی 2020 ئەو خانەنشینانەی دۆسیەی دروستیان هەیە دۆسیەکانیان بخرایەتە سەر بەڕێوەبەرایەتی گشتی خانەنشینی لەوەزارەتی دارایی و ئابووری، کە ئەوە تێبینی تیمی هاوبەشی دیوانی چاودێری دارایی عێراق و هەرێمی کوردستانە کە نابێت هیچ خانەنشینێک لەدەرەوەی بەڕێوەبەرایەتی خانەنشینی سەر بەوەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان موچە وەربگرێت.

سەرەڕای ئەوەی دابەشکردنی موچەی مانگی حەوت کۆتایی هات، ماوەی 72 رۆژە خانەنشینانی هێزەکانی 70ـی پێشمەرگە موچەیان وەرنەگرتووە و ئێستا بڕیاری خەرجکردنی موچەکانینان لەلایەن وەزارەتی داراییەوە دەرچووە.

وەزارەتی پێشمەرگە لەسەر موچەی پێشمەرگە هاتە دەنگ

وەزارەتی پێشمەرگە لەسەر موچەی پێشمەرگە هاتە دەنگ