لە سنووری پارێزگای هەولێر

16 رێنمایی تازە بۆ بەڕێوەبردنی پرسە دەرچوو

+964

ژێوار خدر

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی ئەوقافی  پارێزگای هەولێر چەند رێنماییەکی تایبەت بە بەڕێوەبردنی پرسەی لە سنووری پارێزگای هەولێر بڵاوکردەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە 11.9.2024، بەڕێوەبەرایەتی ئەوقافی گشتیی پارێزگای هەولێر 16 خاڵی رێنمایی تایبەت بە بەڕێوەبردنی پرسەی بۆ مزگەوتەکان، قورئانخوێن و هاوڵاتییان دەرکرد و دەڵێت، پرسە هەر یەک رۆژە و هیچ قورئانخوێنێک بۆی نییە لە 75 هەزار دینار زیاتر وەربگرێت و دەبێت باجی ئەوقاف و کاروباری ئایینیشی هەبێت.

دەشڵێت، هەر مزگەوتێک و قورئانخوێن و هاوڵاتییەک پابەندی رێنماییەکان نەبێت، رووبەڕووی لێپرسینەوەی كارگێڕی و یاسایی دەكرێتەوە.

روونیشیکردووەتەوە، هەر هاوڵاتییەک سکاڵا و سەرنج و تێبینی هەبوو، دەتوانێت لە رێی ئەوقافەکانەوە بگەیەنێت بە لیژنەکانییان، ئەوانیش لێپیچینەوە دەکەن و رێکاری پێویست دەگرنەبەر.

ئەمەی خوارەوە، دەقی ئەو 16 خاڵەیە، کە بۆ بەڕێوەبردنی پرسە لەلایەن  بەڕێوەبەرایەتی ئەوقافی گشتیی پارێزگای هەولێر دەرکراوە.

16 رێنمایی تازە بۆ بەڕێوەبردنی پرسە دەرچوو

ئەوقافی هەولێر بەدوای نوشتەچی و جادو چییەکان دەگەڕێ

ئەوقافی هەولێر بەدوای نوشتەچی و جادو چییەکان دەگەڕێ