رواندز
پڕۆژه‌كانى ماسی زیاد ده‌كات و حه‌ره‌مى گونده‌كانیشی فراوان ده‌كات
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له سنوورى قه‌زاى رواندز له‌یه‌ك كاتدا كار له‌سه‌ر زیادكردنى پڕۆژه‌كانى سامانى ماسی و فراوانكردنى حه‌ره‌مى گونده‌كان ده‌كرێت، به‌ڕێوه‌به‌رى كشتوكاڵیش ده‌ڵێت ئه‌م دوو بابه‌ته بۆ سنووره‌كه‌یان زۆر گرنگن.
فراوانكردنى حه‌ره‌مى گونده‌كان به‌هۆى ئه‌وه‌یه كه ژماره‌ى دانیشتوان له زیاد بوونن و گونده‌كانیش تا دێت فراوانتر ده‌بن.
زیادكردنى پڕۆژه‌كانى ماسیش، بۆئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه له رواندز كه‌مترین پڕۆژه‌ى له‌م شێوه‌یه‌ى لێیه‌و به‌رده‌وامیش چێشتخانه‌كان به‌رهه‌مى ماسی له ده‌ره‌وه‌ى رواندز ده‌هێنن.
په‌یام دڵدار، به‌ڕێوه‌به‌رى به‌شی كشتو‌كاڵى رواندز به 964ـى راگه‌یاند، دواى سه‌ردانێكی ئه‌م دواییه‌ى به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى كشتو‌كاڵى سۆران بۆ رواندز و كۆبوونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ ئه‌وان و قایمقام به‌پێویست زاندرا كار له‌سه‌ر ئه‌م دوو كه‌رته بكرێت.
وتیشی “بۆ فراوانكردنى حه‌ره‌مى گونده‌كان پشت به رێنمایی ژماره 2ـى ساڵى 2024ـى وه‌زاره‌تى ناوخۆ ده‌به‌ستین و بۆ پڕۆژه‌كانى ماسیش كارئاسانییه‌كى زۆر بۆ ئه‌و كه‌سانه ده‌كه‌ین كه بیانه‌وێت ئه‌م پڕۆژه‌یه له رواندز دابنێن”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، به‌شێوه‌یه‌كی گشتى كار له‌سه‌ر بوژاندنه‌وه و په‌ره‌پێدانى كه‌رتى كشتوكاڵ له سنووره‌كه‌یان ده‌ده‌ن و به‌ڵام ئه‌م دو بابه‌ته بۆ ئه‌وان له پێشینه‌ى كاره‌كانى داهاتوویان ده‌بێت.