"ئاودانى زۆر وایلێكردوون"
نزیكه‌ى 50 دۆنم شووتى له گوندێكی گه‌رمیان تووشی شه‌قبوون هاتوون
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له گوندێكی سنوورى گه‌رمیان، حاڵه‌تى شه‌قبوونى شووتى سه‌ریهه‌ڵداوه، كشتو‌كاڵى گه‌رمیانیش كه به‌م حاڵه‌ته‌ى زانی سه‌ردانى جوتیاره‌كانى كرد و هۆكار و چاره‌سه‌رییه‌كانى پێوتن.
له گوندى سه‌ید خه‌لیل، له‌لایه‌ن دوو جوتیار نزیكه‌ى 50 دۆنم زه‌وى به شووتى چێندراوه، شووتییه‌كان پێگه‌یشتوون، به‌ڵام زۆربه‌یان تووشى شه‌قبوون هاتوون.
سیامه‌ند عومه‌ر به‌رزنجى، به‌ڕێوه‌به‌رى به‌شی باخدارى له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى كشتو‌كاڵى گه‌رمیان، به 964ـى راگه‌یاند، دواى سه‌ردانیان بۆ گونده‌كه و بینینى حاڵه‌ته‌كان بۆیان ده‌ركه‌وت كه هۆكارى شه‌قبوونى شووتییه‌كان ئاودانێكی زۆره له‌لایه‌ن جوتیارانه‌وه.
وتیشی “رێنمایی پێویستمان پێدان بۆ چاره‌سه‌ركردنى ئه‌م گرفته‌یان و چاره‌سه‌ره‌كه‌ش له قۆناغى یه‌كه‌مدا كه‌مكردنه‌وه‌ى ئاودانى ئه‌م شووتیانه‌یه”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، جوتیاره‌كان زیاتر له حه‌وت كاتژمێر له‌سه‌ر یه‌ك شووتیان ئاوداوه، ئه‌مه‌ش كاریگه‌رى خراپی له‌سه‌ر شووتییه‌كان هه‌بووه و شه‌قی كردوون،
روونیشیكرده‌وه، له سنوورى گه‌رمیان نه‌خۆشی تووشی شووتییه‌كان بووه به‌ڵام به‌و راده‌یه نییه كه به‌شێوه‌یه‌كی گشتى له به‌رهه‌مه‌كه‌ى كه‌مكردبێته‌وه.
به‌ڕێوه‌به‌رى باخدارى ده‌شڵێت “دواى هه‌فته‌یه‌ك له كه‌مكردنه‌وه‌ى ئاودانى شووتییه‌كان په‌یوه‌ندی به جوتیاره‌كان ده‌كه‌ینه‌وه و ئه‌گه‌ر چاره‌سه‌ریان نه‌كرابوو ئه‌وا رێنمایی دیكه‌یان پێده‌ده‌ین”.