بە دووریی 400 کیلۆمەتر

دوو پاسکیلسوار لە رانیەوە گەیشتنە زاخو

964+
شڤان عەبدوڵا – زاخۆ

دوو پاسکیلسوار لە رانیەوە بە دووریی 400 کیلۆمەتر گەیشتنە زاخو و دەیانەوێت سەردانی ناوچەکانی دیکەی هەرێمی کوردستانیش بکەن.

سێ رۆژ لەمەوبەر و لە 8.9.2024 هەردوو پاسکیلسواری خەڵکی رانیە، مەڵبەند عومەر و شوان ئەحمەد بە پاسکیلی خۆیان لە رانیەوە دەرچوون و ئەمڕۆ چوارشەممە 11.9.2024 گەیشتنە پردی دەلال لە زاخۆ، دواتر دەچنە دهۆک و هەریر و شەقلاوە و سۆران.

مەڵبەند عومەر، پاسکیلسوار بە 964ـی وت، “مەبەستمان لەم گەشتە تەندروستی و ناساندنی کولتووری پاسکیلسواری و بینینی شارە جوانەکەی زاخۆ بوو”.

دەمانەوێت بە پاسکیل گەشتی ناوچەکانی دیکەی کوردستان بكەین

شوان ئەحمەدی پاسکیلسواریش وتی، “دەمانەوێت بە پاسکیل گەشتی ناوچەکانی دیکەی کوردستانیش وەک کەلار، کفری، کەرکوک،هەڵەبجە و حاجی ئۆمەران بکەین”.

عەبدولڕەحیم بەدیع، کە پاسکیلسوارێکی شاری دهۆکە و پێشوازی لەو دوو پاسکیلسوارە کردووە، بە 964ـی وت، “ئێمە هاوڕێی یەکین و لە رێگەی وەرزشیییەوە یەکترمان ناسیوە، لە رێگەی ئەپێکیشەوە بەردەوام ئاگامان لە یەکدی هەیە”.

پێداچوونەوە: شۆڕش قادری

رێڕه‌وى پاسکیلسواری له‌ شه‌قامه‌كانى هه‌ولێر دروست...

رێڕه‌وى پاسکیلسواری له‌ شه‌قامه‌كانى هه‌ولێر دروستده‌كرێت