لە سلێمانی

ئۆتۆمبێلێک خۆی دەکات بەناو خێزانێکدا و کەسێک گیانی لەدەستداوە

964+

دیلان محەمەد جەزا

لە رووداوێکی هاتوچۆدا کە تاکسیەک لە سلێمانی خۆی کردووە بە ناو خێزانێکدا گیان لەدەستدانێک و دوو برینداری لێکەوتووەتەوە.

سامان نادر بەڕێوەبەری سەنتەری فریاگوزاری خێرای سلێمانی بە 964ـی وت، ئۆتۆمبێلێک نزیک بینای پارێزگای سلێمانی خۆی کردووە بە ناو خەڵکدا و ژن و پیاوێکی شێلاوە.

وتیشی، ژنەکە دەست و قاچی شکاوە و پیاوەکەش گیانی لەدەستداوە کە 25 ساڵ تەمەنیەتی و شۆفێری ئۆتۆمبێلەکەش بریندارە.

رووداوەکە بە دیاری کراوی لە ژێر پردی قلیاسان لە سلێمانی روویداوە، سامان نادر وای وت.

بەهمەن عەبدوڵڵا، وتەبێژی هاتوچۆی سلێمانی بە 964ی وت، شۆفێرێكی تەكسی لە ئاستی پردەكەی قلیاسان خۆی كێشاوە بە دوو كەس كە بە پیادە بەشەقامەكەدا رۆشتوون و لە ئەنجامدا كەسێك گیانی لەدەستداوە.

وتیشی، روداوەكە كاتژمێر 10:30 رویداوە و تاكسییەكە بەئاراستەی باخی بەختیاری رۆشتووە و پیادەكەی دیكە و شۆفێری تەكسیەكەش برینداربوون و هەردووكیان رەوانەی نەخۆشخانەی شار كراون.

پێداچوونەوە: توانا نەقی

لە دوو رووداوی هاتوچۆ سێ کەس گیانیان لەدەستداوە و چوار...

لە دوو رووداوی هاتوچۆ سێ کەس گیانیان لەدەستداوە و چواری دیکەش بریندار بوون