بەشێوەی کاتی

ئاگادارییەک بۆ شۆفێران: سبەی شەقامێکی قەڵادزێ دادەخرێت

ژووری هەواڵ

سبەی رۆژی چوارشەممە، بەهۆی ئەنجامدانی هێڵکاری بۆ ماوەی دوو کاتژمێر شەقامی پردی قەڵادزێ بۆ ناو شار دادەخرێت، هاتوچۆی راپەڕینیش شۆفێران ئاگادار دەکاتەوە.

شەقامەکە لە کاتژمێر 7:00ـی بەیانی بۆ کاتژمێر 9:00 دادەخرێت و شۆفێران دەتوانن شەقامی شەستی قـەڵادزێ بەکـاربهێنن بـۆ دەرچوون و هاتنە نـاو شار.

بەپێی ئاگادارییەکەی هاتوچۆی راپەڕین، تەنیا رێگە بە ئۆتۆمبێلەکانی فریاکەوتن و حاڵەتە لەناکاوەکان دەد رێت.