وریا غەفووری دەچێتە کوێ؟
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵڵا – هه‌ولێر
هەردوو یاریزانی پیشەگەری كورد و پێشووی هه‌ڵبژارده‌ی ئێران، وریا غه‌فووری و كاوه ره‌زایی له چه‌ند كاتژمێری داهاتوودا، بڕیاری كۆتایی خۆیان سه‌باره‌ت به یانه‌كانی داهاتوویان ده‌ده‌ن.
هه‌ردوو یاریزان له خولی ئێران یاریی ده‌كه‌ن، به‌ڵام ئێستا بێ یانه‌ن و بڕیاره له چه‌ند كاتژمێری داهاتوودا، پێش داخستنی بازاڕی گواستنه‌وه‌ی یاریزانان، یانه‌كانی داهاتوویان هه‌ڵبژێرن.
وریا غه‌فووری له یانه‌ی فولاد خوزستان یاریی ده‌كرد، به‌ڵام به‌هۆی لێدوان و بۆچوونه‌كانی لە بارەی خۆپیشاندانەکانی ئێران له یانه‌كه‌ی دوورخرایه‌وه، هه‌روه‌ك ماڵپه‌ڕی بی بی سی فارسی له رۆژانی رابردوو بڵاویكرده‌وه.
وریا، كه خه‌ڵكی سنه‌یه، به هه‌مان هۆكار پێشتریش لە ریزی یانەی ئیستقلالی ئێران دوورخرایەوه، هه‌رچه‌نده كاپتنی تیپه‌كه بوو.
غه‌فووری ئێستا له یانه‌ی په‌یكانی تاران نزیكه، ئه‌مه‌ش به گوێره‌ی زانیاریی میدیاكانی ئێران.
سه‌باره‌ت به یاریزان كاوه ره‌زایی، كه هێرشبه‌ری یانه‌ی تراكتۆرسازیی ته‌برێز بوو، یه‌كلایه‌نه گرێبه‌سته‌كه‌ی هه‌ڵوه‌شاندووه‌ته‌وه و یانه‌كه‌ی جێهێشتووه.
ده‌نگۆی ئه‌وه هه‌یه یاریزانه‌كه ده‌یه‌وێت له هاوسه‌ر و منداڵه‌كانی دوورنه‌كه‌وێته‌وه و گه‌ڕاوه‌ته‌وه تاران، پلانی ئه‌وه‌شی هه‌یه په‌یوه‌ندیی به یانه‌یه‌كی تارانه‌وه بكات.