بەشداریی خۆپیشاندانیان كردووە
سێ پێشمەرگە دەستبەسەر كران
+964
گۆڤەند فەتاح – کۆیە
سێ پێشمەرگەی فەوجی سێی لیوای 11ی پیادەی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە بە بیانووی بەشداریکردن لە خۆپیشاندانەکەی هەفتەی رابردوو، كە دژی نەدانی هاوکارییەکانی هاوپەیمانان سازکرابوو، دەستبەسەرکران.
هۆکاری دەستبەسەرکردنەکە ئەوەیە یەکێک لەو پێشمەرگانە داواکارییەکەی بە زمانێکی خراپی ئینگلیزی خوێندووەتەوە و هەڵەی زۆر تێدابووە، دوو پێشمەرگەکەی دیكەش بە هۆکاری قسەکردن بۆ راگەیاندنەکان و بەشداری خۆپیشاندانەکە دەستبەسەرکراون.
سەرچاوەیەک لە فەوجی سێی لیوای 11، بە 964ی وت، ئەو سێ پێشمەرگەیە هەر لای خۆمان لە بارەگای فەوجەکە دەستەبەسەرن و هیچ هێزێک دەستگیری نەکردوون، هۆکاری دەستبەسەرکردنەکەیان ئەوەیە ئەو پێشمەرگەیەی کە بە زمانێکی خراپی ئینگلیزی قسەی کردووە و هەڵەی زۆری تێدابووە و کەس تێی نەگەیشتووە و لێدوانی داوە، دوو پێشمەرگەکەی دیكەش بە هۆکاری قسەکردن بۆ راگەیاندنەکان دەستبەسەرکراون.
ئەو سەرچاوەیە وتیشی، “هاوپەیمانان تێبینییان لەسەر بەرپرسی فەوجەکەمان هەیە، لە وەزارەتی پێشمەرگەوە بڕیاردراوە لاببرێ، بەڵام تا ئێستا فەرمانەکەمان بەدەست نەگەیشتووە”.
رۆژی 3.9.2024 پێشمەرگەکانی فەوجی سێی لیوای 11ی پیادە لە کۆیە، لە بەردەم بینای بارەگاکەیان گردبوونەوە و داوایان كرد هاوکاریی هاوپەیمانانیان بۆ خەرج بکرێت، کە بە قسەی خۆیان چوار مانگە وەریاننەگرتووە.
پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا
540 پێشمەرگەی لیوایەک چوار مانگە هاوکاری هاوپەیمانانیان وەرنەگرتووە
پێشمەرگە
پرۆسەی ریفۆڕم باسكرا
بەریتانیا لە مەشقپێكردنی هێزەكانی پێشمەرگە بەردەوام دەبێت
ژمارەیان 1500 کەسە
کارمەندى ناوخۆ و پێشمەرگەن کەچى لە چاودێرى کۆمەڵایەتى ناوى خۆیان وەک نەدار تۆمار کردووە
وەزیری پێشمەرگە:
"با پێشمەرگە سەنگەرەكانی توندوتۆڵتر بكات"
هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دەڕوات