لە سلێمانی
دایک و باوک و کچەکەیان لەسەر دزیکردن دەستگیر کران
+964
توانا نەقی
لە سلێمانی خێزانێک کە پێکهاتوون لە دایک و باوک و کچێکیان بە سێقۆڵی رۆشتوونەتە سەرماڵێک و بەزەبری چەقۆ و هەڕەشە پارەیان لێسەندوون، ئێستا ئەو سێکەسە دەستگیر کراون.
پۆلیسی سلێمانی دەڵێت، لە سەر سكاڵای هاوڵاتییەك و لە لایەن مەفرەزەكانی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی رۆژهەڵاتەوە ئەو سێ تۆمەتبارە دەستگیركراون.
سەرکەوت ئەحمەد وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی بە 964ـی وت، ئەو سێ کەسە یەک خێزان بوون و ژن و پیاوێک و کچەکەیان بوون، چوونەتە سەر ماڵێک و بە زەبری چەقۆ و هەڕەشە بڕی 30 ملیۆن دیناریان لەو ماڵە وەرگرتووە.
دەشڵێت، ئەو دایک و باوک و کچە کوردن و تاوانەکەیان لە گەڕەکی کازیوە ئەنجامداوە و لە کاتی دەستگیر کردنیانا دەستیشیان گرتووە بەسەر بڕێک پارەدا.
ئێستا هەریەک لە تۆمەتباران (ر، س، ع) لەدایكبووی 1988 رەگەز نێر (م، ع، س) لەدایكبووی 1996 بەڕەگەز مێ (د، س، ع) لە دایكبووی 1997 بەڕەگەز مێ
بەبڕیاری دادوەر راگیراون و لێكۆڵینەوە لە گەڵیان بەردەوامە.