باخچەیەک نۆ رێنمایی هەیە

بەر لەوەی منداڵەکەت بنێری بۆ باخچە خەوتنی شەوانی پێش بخە

964+
ئەحمەد مستەفا

باخچەیەکی منداڵ ژمارەیەک رێنمایی بۆ دایک و باوکی منداڵان دەنێرێ و داوایان لێدەکات، کارێک بکەن هەر شەوێک 30 خولەک خەوتنی منداڵەکانتان پێش بخەن و رێنیشاندەریان بن تا لە کارکردن بزێوی خۆیان دەربخەن.

بەپێی بڕیاری وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان، رۆژی 25.9.2024 یەكەم رۆژی كردنەوەی دەرگای ناوەندەكانی خوێندنە، باخچەی منداڵامی ئامێز لە سلێمانی پەیامێکی ئاراستەی دایک و باوکی منداڵان کردووە و دەڵێت، “لەم ساتەوە ئەرك و بەرپرسیارێتی بەڕێزتان دەستپێدەكات لە ئامادەكردنی منداڵەكەت بۆ باخچە”.

باخچەکە چاوی لەوەئە، هەر لە ئێستاوە منداڵەکان بە دەروونێکی ئارام بەیانیان بێنە باخچە، مامۆستا و ژوورەکانیان بناسنەوە و پاکوخاوێنی رەچاو بکەن و فێربکرێن باخچە، ماڵی دووەمیانە و بەبێ پرسی دادە و مامۆستاکانی نەچنە دەرەوە.

 ئەم خاڵانەی خوارەوەی دیاری کردووە؛ 
یەکەم- هەر شەوێك نیو كاتژمێر خەوی منداڵەكەت پێش بخە ،تاكو ڕابێت زوو بخەوێت و بەیانیان زوو هەستێت٠
دووەم- ناوی ژوری منداڵەكەت و وێنە و ناوی مامۆستاكەی پێبناسێنە و هەوڵ بدە باسی ئەو ئاژەڵەی بۆ بكە كە ناوی ژورەكەیەتی٠
سێیەم- منداڵەكەت فێری ناوی سیانی خۆی و ناوی باخچەكەی بكە و با مانای ناوەكان فێر ببێت٠
چوارەم- فێری بكە كە باخچە ماڵی دوەمێتی و دەبێت هاتە ناو باخچە بە بێ پرسی مامۆستا و دادەكانی بۆی نیە بێتە دەرەوەی باخچە٠
پێنجەم- تكایە كالە یان پێڵاوی لەزگەی بۆ بكڕە و فێری بكە خۆی بەكاری بهێنیت٠
شەش- ئەگەر تا ئێستا منداڵەكەت فێری توالێت نەكردوە،لەم ساتەوە فێری بكە٠
حەوت- لە كاتی نانخواردندا با منداڵەكەت خۆی قاپی خواردنی خۆی لا ببات و هاوكارت بێت٠
هەشت- تكایە مەبن بە خزمەتكاری منداڵەكان ،ئەوان زیرەك و بزێون و دەتوانن هەمو كارێك ئەنجام بدەن ،ئەگەر ئێوە ڕێنیشاندەریان بن٠
نۆ- منداڵەكەت بەدور بگرە لەبەكارهێنانی مۆبایل و هەر ئامێرێكی ئەلكترۆنی كە زیان بە پەدوەردە و جەستەی دەگەیەنێت٠

دەرناخ رەئوف، کە خاوەنی بڕوانامەی ماستەرە لە سەرکردایەتی پەروەردە پێی وایە، قۆناغی باخچەی منداڵان گرنگییەکی زۆری هەیە لە ئامادەکردنی منداڵ بۆ قۆناغی قوتابخانە، چونکە لە ماوەی پەروەردەی پێش قوتابخانەدا، منداڵان فێری چەندین چالاکی کۆمەڵایەتی دەبن وەک: هاوسۆزی، گیانی هاوکاری، کۆمەڵایەتی بوون و فێربوونی پێکەوەکارکردن.

مەبەستی سەرەکی لە پەروەردەی پێش قوتابخانە ئامادەکردنی منداڵە بۆ قوتابخانە لە رووی کۆمەڵایەتی و وانەکانەوە، ئەو دەڵێت، “ئامانجی پەروەردەی پێش قوتابخانە لە دروستکردنی مەراق و حەز بۆ فێربوون لە منداڵەکەدا خۆی دەبینێتەوە، هەروەها دۆزینەوەی توانای منداڵەکە و سازکردنی زەمینەیەکی لەبار”.

پەروەردەناسی ناودار، “نیامین بلوم”  باس لەوەدەکات، کە 50%ی گەشەی مێشک تا تەمەنی 17 ساڵی لە تەمەنی چوار ساڵیدا روودەدات، لە تەمەنی چوار بۆ هەشت ساڵیدا، %30 و لە تەمەنی هەشت بۆ 17 ساڵیدا %20 روودەدات.

سەرجەم قوتابخانەکان ئامادەن بۆ دەستپێکی ساڵی نوێی خوێ...

سەرجەم قوتابخانەکان ئامادەن بۆ دەستپێکی ساڵی نوێی خوێندن

وەزیری پەروەردە: رێژەی نەخوێندەواری لە هەرێم 8% دابەزیو...

وەزیری پەروەردە: رێژەی نەخوێندەواری لە هەرێم 8% دابەزیوە