هەواڵەکان

ژیان بۆ سێ منداڵ گەڕێندرایەوە و گرانبوونی زێڕیش لە تام دەرچووە

ژووری هەواڵ

پزیشکەکانی خۆشمان بلیمەتن، تەنیا لە ماوەی هەفتەیەكدا لە نەخۆشخانەی دڵی سلێمانی، قەستەرەی دڵیان بەسەركەوتوویی بۆ سێ منداڵی تازە لەدایكبوو ئەنجامداوە.

لە ئێوارەى دوێنێوە کە چووە بۆ ئاودانى زەوییە کشتوکاڵەکەى، جوتیارێکى گوندنشینی ناحیەى پردێ بێ سۆراغە، پۆلیس گومان دەکات لەلایەن چەکداری داعشەوە رفێندرابێت.

دانیشتوویەکی گوندى قامیشەى سەر بە ناحیەى ئاغجەلەر، بەهۆى دەستکاریکردنى کارەباى ناو حەوزى ماسى گیانى لەدەست دا، رووداوەکە بەیانى ئەمڕۆ شەممە روویدا.

“ئەگەر جاران زاوا 40 مسقاڵى بۆ بووک بکردایە، ئێستا بەزۆر دەتوانن 10 بۆ 15 مسقاڵ بکەن” ئەمە قسەی سەر زار و بن زاری زێرەنگەرانی هەولێرە، ئاڵتون بەرزە و مەعاشیش دوادەکەوێ.