مافت دەفەوتێ

لە هەڵەبجە دووجار بۆ ژمارەی جوان ناو تۆمار مەکەن

964+

ئەحمەد مستەفا

هاتوچۆی هەڵەبجە ئاگاداری ئەو شۆفێرانە دەکاتەوە، کە سەرەتای ئەم مانگە ناویان بۆ کڕینی ژمارەی جوان و دڵخوازی تۆمارکردووە، جارێکی تر ناو تۆمارنەکەنەوە، “چونکە ئۆتۆماتیکی سیستمەکەیان دەیسڕێتەوە و مافیان دەفەوتێت”.

لیژنەی فرۆشتنی ژمارە دڵخوازەکان، ئەمڕۆ شەممە 7.9.2024، لە ئاگاداری نامەیەکدا ئەو هاوڵاتییانە ئاگادار دەکاتەوە کە ناویان تۆمارکردوە لە رۆژی 1.9.2024، بەدواوە بۆ کڕینی ژمارەی دڵخواز دووبارە ناو تۆمار نەکەنەوە، لەبەر ئەوەی ئۆتۆماتیکی سیستەم ناوەکەیان دەسڕێتەوەو بێ بەشیان دەکات لەمافی کڕینی ژمارەی دڵخواز.

ئەوە لە کاتێکدایە، بۆ یەکەمجار لە پارێزگای هەڵەبجە کۆمپانیاکان دەتوانن گرێبەستی تۆمارکردنی ژمارە کاتی بۆ ئۆتۆمبێلەکانیان ئەنجام بدەن، هاوڕاز فاروق لە بەشی تۆمارکردن سەر بە بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەڵەبجە بە 964ـی وتووە، “لینکی گرێبەستی ئەلیکترۆنی لە کۆمپانیا رێگە پێدراوەکان بۆ بەڕێوبەرایەتیمان کراوەتەوە و دەتوانن گرێبەستی تۆمارکردنی یەکەمجار (ژمارەی کاتی) بۆ ئۆتۆمبیلەکانیان ئەنجام بدەن”.

رۆژى 22ـى شوباتى رابردوو بە ئامادەبوونى مەسرور بارزانى سەرۆکى حکومەتى هەرێم، به‌شى تۆمارى تابلۆى ئۆتۆمبێل به‌ کۆدى ژمارە 23ـى پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه‌ كرایه‌وه‌، یه‌كه‌م تابلۆى ژماره‌ 10000 A23 وه‌ك دیارى پێشكه‌شى ئومێد محه‌مه‌دی تاقانەی کیمیاباران کرا، رۆژى 22.7.2024 یەکەم تابلۆی هەڵەبجە بەسیستەم و دیزاینی نوێ چاپکرا.

هاتوچۆی هەڵەبجە چوونەناوەوەی ماتۆڕسکیلی بۆ نێو بیارە ...

هاتوچۆی هەڵەبجە چوونەناوەوەی ماتۆڕسکیلی بۆ نێو بیارە قەدەغە کرد