وەزارەتى ناوخۆى عێراق

زیاتر لە 40 ملیۆن عێراقى کارتى نیشتمانیان دەرهێناوە

964+

وریا فەتاح

وەزارەتى ناوخۆى عێراق ئاشکراى دەکات، تا رۆژى پێنجشەممەى رابردوو 40 ملیۆن و 152 هەزار کارتى نیشتمانیان تۆمار کردووە.

میقدار میرى، وتەبێژى وەزارەتى ناوخۆى عێراق رایگەیاند، لەماوەى ساڵێک و شەش مانگى ئەم حکومەتە، 15 ملیۆن کارتى نیشتمانیان دەرکردووە و رێژەکە گەیشتووە بە 40 ملیۆن و 152 هەزار کارت.

وتەبێژەکە لەبارەى چەند پرسێکى ئەمنى تایبەت بە دۆسییەى وەزارەتەکەیان قسەى کردووە و لەبارەى هۆڵەکانى قومارکردنیشەوە دەڵێت، زۆربەیان داخراون و تاوانى رێکخراو بەراورد بە ساڵانى پێشوو کەمى کردووە.

“قاچاخچێتی نەوت بەڕێژەی لەسەدا 90 کەمیکردووە”، میقداد میرى واى وتووە.

کارتی نیشتمانی، بەڵگەنامەی یاسایی ناساندنی کەسی هەڵگرە و دەدرێتە هاوڵاتییانی عێراقی، ئەم ناسنامەیە جێگرەوەی ناسنامەی باری شارستانی و رەگەزنامەی عێراقییە، لە بەرواری دەرچونیەوە بۆ ماوەی 10ساڵ کاری پێدەکرێت

دوا مۆڵەت دەدرێت بەو کەسانەى کارتى نیشتمانیان دەرنەهێ...

دوا مۆڵەت دەدرێت بەو کەسانەى کارتى نیشتمانیان دەرنەهێناوە