وەزارەتی پەروەردە:

سەرجەم قوتابخانەکان ئامادەن بۆ دەستپێکی ساڵی نوێی خوێندن

964+

شۆڕش قادری

سەرجەم قوتابخانەکانی هەرێمی کوردستان ئامادەن بۆ دەستپێکی ساڵی نوێی خوێندن و ئامادەکاری تەواو لەو بوارەدا ئەنجام دراوە.

د. سەیوان عەلی بریکاری وەزارەتی پەروەردەی هەرێم بە 964ـی وت، “دوای بڕیارەکەی ئەنجومەنی وەزارەتی پەروەردە بۆ دەستپێکردنەوەی ساڵی خوێندنی 2024-2025 لە 25ـی ئەم مانگە، سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییەکانمان ئاگادار کردووتەوە کە ئامادەکاری بکەن بۆ ئەوەی لە رۆژی دیاریکراودا دەرگای قوتابخانەکان بکەنەوە و پێشوازی لە قوتابیان بکەن”.

” لە بواری چاپی کتێب و پەرتووک، دانانی کورسی و پاککردنەوەی ژوور و قوتابخانەکان، ئامادەکاری تەواو کراوە و هیچ کەموکوڕییەکمان نییە”، د. سەیوان عەلی وای وت.

سەبارت بە ژمارەی قوتابیانی پۆلی یەکەمی سەرەتایی لەمساڵدا، بریکاری وەزارەتی پەروەردەی هەرێم وتی، “تا ئێستا هیچ ئامارێکمان لەوبارەیەوە لەبەردەستدا نییە”.

رۆژی پێنجشەممە 5.9.2024 وەزارەتی پەروەردە کاتی دەستپێکردنی دەوامی خوێندنگەکان و کردنەوەی دەرگای قوتابخانەکانی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، 25ـی ئەم مانگە یەکم رۆژی دەستپێکی خوێندنی ئەمساڵ دەبێت.

25ـی ئەم مانگە یەکەم رۆژی دەستپێكردنی خوێندن دەبێت

25ـی ئەم مانگە یەکەم رۆژی دەستپێكردنی خوێندن دەبێت

وەزیری پەروەردە: رێژەی نەخوێندەواری لە هەرێم 8% دابەزیو...

وەزیری پەروەردە: رێژەی نەخوێندەواری لە هەرێم 8% دابەزیوە