لە سلێمانى

پاڵەوانێتى درێفتى ئۆتۆمبێل بەڕێوە دەچێت

964+

دیلان محەمەد جەزا- سلێمانى

بڕیارە سبەینێ بە بەشدارى 10 ئۆتۆمبێل پاڵەوانێتى درێفت لە گۆڕەپانى کەمپى نوێى زانکۆ بەڕێوە بچێت.

سەرپەرشتیارى پاڵەوانێتییەکە بە 964ـى وت،” پاڵەوانێتییەکە بۆ جارى سێیەمە و لەسەرجەم شارەکانەوە ئۆتۆمبێلەکان بەشدار و زۆریەشیان لە جۆرى (BMW)ن.

پاڵەوانێتییەکە سبەینێ ئێوارە کاتژمێر 6:00 دەستپێدەکات و یەک رۆژ دەخایەنێت، هاوڵاتیانیش بە بلیت دەتوانن بینەرى نمایشەکان بن.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

ڤیدیۆ: دریفتی سەرکێشی لە سۆران

ڤیدیۆ: دریفتی سەرکێشی لە سۆران