
یەکێک لە یاریگەکانی تێنسی ئوستڕالیا فۆتۆ: سۆشیال میدیا
تێنسی ئوستڕالیا گه‌یشته وێستگه‌ی كۆتایی
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵڵا – هه‌ولێر
یارییه‌كانی پاڵه‌وانیه‌تیی كراوه‌ی ئوستڕالیا بۆ تێنس، گه‌یشته كۆتایی و ئه‌مڕۆ و سبه‌ی له ئاستی ژنان و پیاواندا یارییه‌كانی كۆتایی به‌ڕێوه‌ده‌چن.
ئاستی خانمان
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 28ـی كانوونی دووه‌م، یاریی كۆتایی ئاستی ژنان به‌ڕێوه‌ده‌چێت، كاتێك هه‌ردوو یاریزان ئیلینا رایباكینای كازاخستانی و ئارینا سابالینكای بیلاڕووسیایی رووبه‌ڕوو ده‌بنه‌وه.
ئیلینا رایباكینای كازاخستانی، كه له مۆسكۆ له‌دایكبووه، یه‌كه‌مجاره ده‌گاته یاریی كۆتایی، له قۆناغی پێشكۆتاییشدا بردنه‌وه‌ی به‌سه‌ر ڤیكتۆریا ئازارینكای بیلاڕووسیایی تۆمار كرد.
له به‌رامبه‌ردا ئارینا سابالینكای بیلاڕووسیایی به هه‌مان شێوه بۆ یه‌كه‌مجاره ده‌گاته یاریی كۆتایی پاڵه‌وانیه‌تییه‌كانی گراند سلام.
سابالینكا ته‌مه‌نی 24 ساڵه و له قۆناغی پێشكۆتاییدا بردنه‌وه‌ی به‌سه‌ر مایدا لینیتیی پۆڵه‌ندیدا تۆمار كرد.
یاریی كۆتایی ئه‌مڕۆ كاتژمێر 11:30ی پێش نیوه‌ڕۆ به كاتی كوردستان ده‌ستپێده‌كات.
ئاستی پیاوان
سبه‌ی یه‌كشه‌ممه 29ـی كانوونی دووه‌م، یاریی كۆتایی ئاستی پیاوان له پاڵه‌وانیه‌تیی تێنسی ئوستڕالیا به‌ڕێوه‌ده‌چێت، تێیدا نۆڤاك جۆكۆڤیچی سڕبی و ستیڤانۆس تسیتسیباسی یۆنانی رووبه‌ڕوو ده‌بنه‌وه.
له قۆناغی پێش كۆتاییدا نۆڤاك جۆكۆڤیچ له تۆمی پۆڵی ئه‌مریكی برده‌وه، هه‌روه‌ها تسیتسیباسی یۆنانی توانی سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر كارین خاشانۆڤی رووسیدا به‌ده‌ست بهێنێت.
یاریی كۆتایی ئاستی پیاوان سبه‌ی كاتژمێر 11:30ی پێش نیوه‌ڕۆ به كاتی كوردستان ده‌كرێت.
پاڵه‌وانیه‌تیی تێنسی ئوستڕالیا
پاڵه‌وانیه‌تییه‌كه یه‌كێكه له چوار پاڵه‌وانیه‌تییه گه‌وره‌كه‌ی تێنس له ئاستی جیهان، كه به “گراند سلام” ناسراون، له سه‌ره‌تای هه‌موو ساڵێكدا له یاریگه‌كانی میلبۆرن له ئوستڕالیا ده‌ستپێده‌كات، كۆی گشتیی خه‌ڵاته‌كانی زیاتره له 33 ملیۆن دۆلار.
بۆ هه‌ر ئاستێكی پیاوان و ژنان 128 یاریزان به‌شداریی ده‌كه‌ن، جگه له ئاستی دووانه.
پاڵه‌وانیه‌تییه‌كه له‌وه‌ته‌ی 1905ـه‌وه ده‌ستیپێكردووه