دیمه‌نێكی ئاگره‌كه... وێنه: رێكخراوى مله‌كه‌وه.
هۆكاره‌كه‌ى نه‌زاندراوه
ئاگره‌كه‌ى گوندى چاژ 600 دۆنم دارستانى سووتاند
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
ئه‌و ئاگره‌ى ماوه‌ى 10 كاتژمێر له دارستانه‌كانى گوندى چاژى سنوورى قه‌زاى پێنجوێن كهتبووهوه، كۆنتڕۆڵ كراوه به‌ڵام زیانى به سه‌دان دۆنم دارستانى سنوورى ئه‌م گونده گه‌یاندووه.
ئاگره‌كه له كاتژمێر 2:00ـى دواى نیوه‌ڕۆى دوێنی سه‌ریهه‌ڵدا و له‌كاتژمێر نزیكى 12:00ـى شه‌وى رابردوو كۆنتڕۆڵكرا.
رێبوار كه‌مال، سه‌رۆكى رێكخراوى مله‌كه‌وه بۆ پاراستنى ژینگه، كه له‌رێگه‌ى تیمه‌كانیانه‌وه له‌گه‌ڵ به‌رگرى شارستانى گه‌رمك و گوندنشینانی ناوچەکە ئاگره‌كه‌یان كۆنتڕۆڵكرد، به 964ـى وت، به‌هۆى ئاگره‌كه‌وه نزیكه‌ى 600 دۆنم دارستان زیانى به‌ركه‌وت و سووتان.
وتیشی “كه‌س نازانێت هۆكارى ئاگركه‌وتنه‌وه‌كه چی بووه”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، تیمه‌كانى رێكخراوه‌كه‌یان له‌رێگه‌ى ئامێرى گڕكپهوه ئاگره‌كه‌یان كۆنتڕۆڵ كردووه كه ئامێرێكه كارئاسانى زۆر بۆ كوژاندنه‌وه‌ى ئاگره‌كان ده‌كات.