ئەمڕۆش ئاسمان ساماڵە
لە پایز نزیک دەبینەوە و جەوەکەی فێنک دەبێت
+964
ژێوار خدر
بەرەبەرە هاوین بەجێدەهێڵین و لە پاییز نزیک دەبینەوە، وردە وردە کەشەکەی فێنک دەبێت، کەشناسیش دەڵێت کەشەکەی وەک دوێنێ دەبێت.
وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن کەشوهەوای 48 کاتژمێری رابردووی بڵاو کردووەتەوە و دەڵێت، ئەمڕۆ کەشەکەی جیاوازییەکی ئەوتۆی نییە لەگەڵ دوێنێ و ئاسمانیش ساماڵە.
خراپ نییە ئەم چەند هەفتە کەمەی هاوین کە ماوە گەشتێکی بۆ بکەن، بەڵام ئاگادار بن ئامان خێرا مەڕۆن، چونکە لە کۆتایی هەفتەدا رووداوەکانی هاتوچۆ زۆر دەبن و لەو چەم و رووبارەنەدا مەلە مەکەن کە مەلە کردن تیایاندا قەدەغە کراوە، رۆژانی هەینی حاڵەتەکانی خنکانیش زۆر دەبن.
کۆتایی هەفتەیەکی خۆشتان هەبێت.
گەرمیان بەرزترین پلەی گەرمای هەیە کە 42 پلەیە و حاجی ئۆمەرانیش بە 29 پلە فێنکترین ناوچەیە لە کۆی ئەو ناوچانەی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن بڵاوی کردونەتەوە.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر : 38 پلەى سیلیزى
سلێمانی : 37 پلەى سیلیزى
دهۆک : 38 پلەى سیلیزى
کەرکوک : 40 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە : 40 پلەى سیلیزى
زاخۆ : 38 پلەى سیلیزى
سۆران : 36 پلەى سیلیزى
گەرمیان : 42 پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران: 29