مەرزی پەروێزخان داوای مۆڵەت لە پەرلەمانتاران دەکات

+964 هونەر فارس – گەرمیان بەپێی نوسراوێکی فەرمی مەرزی پەروێزخان، چیتر رێگە بە رۆژنامەنوسان و ئەندامانی پەرلەمانی عێراق و کوردستان و ئەندامانی ئەنجومەنی سەرجەم پارێزگاکان نادرێت بەبێ مۆڵەت و بە مەبەستی بەدواداچوون سەردانی بکەن. نوسراوەکە واژۆی عەباس ئیسماعیل، بەرپرسی مەرزی پەروێزخانی لەسەرە و ئاراستەی بنکەی ئاسایشی پەروێزخان کراوە. ئەگەرچی رێکەوتی نوسراوەکە بۆ ئازاری 2022 دەگەڕێتەوە، بەڵام تازە دزەی کردووە و بڵاوکراوەتەوە. ئاماژەش بەوەکراوە کە پێویستە پێش هاتنەژورەوە بۆ ناو مەرزەکە بەڕێوەبەرایەتی ئاگادار بکرێتەوە بە مەبەستی رێگەپێدانی ئەو توێژانەی کە لەسەرەوە ناویان هاتووە.