له سنوورى به‌رده‌ڕه‌ش
رۆژانه لانیكه‌م 14 كه‌س پشکنینی هەوکردنی بۆڕی هەناسەدانیان بۆ دەکرێت
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
ته‌ندروستى به‌رده‌ڕه‌ش ئامارێكی بڵاوكردووه‌ته‌وه، ته‌نیا له‌مانگى رابردوودا لانیكه‌م 14 كه‌س پشكنینى هه‌وكردنى بۆرى هه‌ناسه‌دانیان بۆ كراوه، به‌راورد به مانگى پێشتریش ئه‌م ژماره‌یه له زیادبوونه.
ئاماره‌كه هی مانگى ئابی 2024ـه و سه‌ردانى نه‌خۆشه‌كانى له 15 بنكه‌ى ته‌ندروستى سنوورى قه‌زاى بهردهڕەش خستووه‌ته‌ڕوو.
به‌پێی ئاماره‌كه، ته‌نیا له‌مانگى رابردوودا 400 كه‌س سه‌ردانى ئه‌م بنكانه‌ی كردووه کە كێشه‌یان له بۆرى هه‌ناسه‌دان هه‌بووه و پشكنینى هه‌وكردنى ئه‌م بۆرییه‌یان بۆ كراوه.
به‌راورد به مانگى ته‌ممووز ئه‌م ژماره‌یه زیادى كردووه، چونكه له‌و مانگه ژماره‌ى ئه‌و كه‌سانه‌ى كێشه‌ى بۆری هه‌ناسه‌دانیان هه‌بووه 361 نه‌خۆش بووه.
له‌ماوه‌ى مانگى ئابدا 13 هه‌زار و 969 هاوڵاتى سه‌ردانى بنكه ته‌ندروستییه‌كانى قه‌زاى به‌رده‌ڕه‌شیان كردووه و لهنماوهى ئه‌م مانگه‌شدا نۆ كه‌س به‌هۆى نه‌خۆشییه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه.
89 منداڵ لەدایکبوونه و 35 كه‌سیش به‌هۆى پێوه‌دانى دووپشكه‌وه سه‌ردانى كردوون، 17 هاوڵاتی سه‌گ گهستوونى و به‌هۆیه‌وه ڤاکسینیان پێدراوه.