"تا ئێستا جێبەجێ نەکراوە"

بریاڕە 400 شوێنی ئاڵوگۆڕی دراو لە هەرێم دابخرێن

964+

شۆڕش قادری

بانکی مەرکەزی عێراق بڕیاریداوە 400 شوێنی ئاڵوگۆڕی دراو لە هەرێمی کوردستان دابخات و تا ئێستا بڕیارەکە جێبەجێ نەکراوە.

کەیفی خۆشناو وتەبێژی بازاڕی دراوی هەولێر بە 964ـی وت، “بە بڕیاری بانکی مەرکەزی عێراق 400 ناوەندی ئاڵوگۆڕی دراو لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان دادەخرێن بۆ ئەو مەبەستەش لیژنەکانیان بەردەوام سەردانی بازاڕ دەکەن”.

“هۆکاری بڕیارەکە بۆ زۆریی دوکان و ناوەندەکانی ئاڵوگۆڕی دراو لە هەرێمی کوردستان دەگەڕێتەوە و تا ئێستاش بڕیارەکە نەچووەتە بواری جێبەجێکردنەوە”، کەیفی خۆشناو وای وت.

ئاماژەی بەوەشکرد، تا ئێستاش بانکی مەرکەزی عێراق پارە دەدات بەو شوێنانە و مامەڵەیان لەگەڵدا دەکات.

داوای کاتی زیاتر بۆ کۆمپانیاکانی ئاڵوگۆڕی دراو دەکرێت

داوای کاتی زیاتر بۆ کۆمپانیاکانی ئاڵوگۆڕی دراو دەکرێت

له‌ سبه‌ينێوه‌ بازاڕه‌كانی ئاڵوگۆڕی دراو ده‌كرێنه...

له‌ سبه‌ينێوه‌ بازاڕه‌كانی ئاڵوگۆڕی دراو ده‌كرێنه‌وه‌