هەواڵەکان

خانەنشینان بە پارەکانیان رازی نین و بەستنی پێوەری پارەی ئاویش کەم کرایەوە


ژووری هەواڵ

سزا مەهێننە سەر خۆتان، ئەگەر تائێستا پێوەری ئاوتان نەبەستووە لە ماڵەوە، ئەوا حکومەت کرێى بەستنى پێوەرەکەی لە 45 هەزار دینارەوە بۆ سەنتەرى شارەکان کرد بە 20 هەزار و بۆ قەزاو ناحیەکان بە 10 هەزار دینار.

کوسوکاری هەنفالکراوان بە شێوازی هەڵدانەوەی گۆڕەبەکۆمەڵەکان جارێکی دیکە برینەکەیان ئەکولێتەوە و نیگەرانن لەوەی بە شۆفڵ و حەفارە ئەو کارە بکرێت.

20 هەزار دینار چووەتە سەر نرخەکەی و هێشتا هاوینیش کۆتایی نەهاتووە، بەڵام بەشێک لە دانیشتووانی ئیدارەی سۆران قۆڵیان لێ هەڵماڵیوە و دەستییان کردووە بە نەوت کڕین.

خانەنشینان ئەمڕۆ بە هاوتاکراوى موچەکانیان وەرگرت، بەڵام بەدڵیان نییە و دەڵێن، خزمەتەکانیان شایەنى موچەیەکى باشترە.