تەندروستی سۆران بۆ فەرمانبەرەکانی:

ریکلام بۆ نەخۆشخانە تایبەتییەکان بکەن سزا دەدرێن

+964

ژێوار خدر

تەندروستی سۆران، ریکلام کردنی بۆ ناردنی نەخۆش بۆ دەرەوەی نەخۆشخانە حکومییەکان قەدەغە کرد، هەر کەسێک ئەوە بکات سزا دەدرێت.

بەپێی نوسراوێک کە تەندروستی سۆران بڵاویکردووەتەوە، بە بڕیاری د. کامەران مەلا محەمەد، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سۆران، هیچ کارمەند و فەرمانبەرێکی کەرتی تەندروستی لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بۆی نییە، هیچ جۆرە ریکلامێک، یان کارئاسانییەک بکات بۆ ئەوەی نەخۆش لە نەخۆشخانەکانی کەرتی گشتی بۆ سەنتەر و نەخۆشخانە تایبەتەکان بنێردرێن.

دەشڵێت، هەرکەسێک ئەوە بکات لێپیچینەوەی لەگەڵدا دەکرێت و سزا دەدرێت.

ریکلام بۆ نەخۆشخانە تایبەتییەکان بکەن سزا دەدرێن

 ئامێرەكانی MRI لە نەخۆشخانەكانی ئیدارەی سۆران كێشه‌یا...

 ئامێرەكانی MRI لە نەخۆشخانەكانی ئیدارەی سۆران كێشه‌یان تێكه‌وتووه‌