پارێزەرەکەى بۆ 964:

ئیسماعیل سووسەیى ئازادکرا

وریا فەتاح

بەشدار حەسەن، پارێزەرى ئیسماعیل سووسەیى بە 964ـى وت، کەمێک پێش ئێستا، ئیسماعیل سووسەیى ئازاد کرا

دوای شەش ساڵ لە زیندانیکردنی ئەو مامۆستا ئایینیە ئەمڕۆ مە مەرسومێکی سەرۆکایەتی هەرێم کە بەر لێبوردن کەوتووە ئازاد کرا.

لە گرتەڤیدیۆیەکدا کە پارێزەرکی مامۆستا ئیسماعیل تۆماری کردووە تایبەت بۆ 964ـی ناردووە، ئەو مامۆستایە ئاماژەی بەوە دەکات ئێستا سەردانی دایکی دەکات و دەچێتەوە ناو ماڵ و منداڵی خۆی.

ئیسماعیل سووسەیى مامۆستاى ئاینى شارى هەولێر، دوو تۆمەتى تیرۆرى درابووە پاڵ، یەکێک لە تۆمەتەکان پەیوەست بوو بە پەیوەندى لەگەڵ داعش و تۆمەتى دووەم پەیوەست بوو بە هەڵکوتانە سەر بیناى پارێزگاى هەولێر لەلایەن چەند گەنجێکەوە.