10 رۆژ ماوەتانە

خاوەن پێداویستییە تایبەتەکانى پێنجوێن بچن بایۆمەتری بکەن

964+

ئەحمەد مستەفا

سەنتەری پاراستنی منداڵان لە پێنجوێن، ماوەی 10 رۆژی دیاری کرد بۆ ئەو خاوەن پێداویستی تایبەتانەی کۆدی بایۆمەترییان نییە، دەتوانن سەردانیان بکەن و بایۆمەتریان بۆ دەکەن.

بەڕێوەبەرایەتییەکانی چاودێری کۆمەڵایەتی، بۆ رێکخستنەوەی رێکاری دابەشکردنی موچە داوای کۆدی بایۆمەتری، کارتی نیشتمانی، کارتی زانیاری و پێناسی کەمئەندامی لە سەرجەم کەمئەندام و خاوەن پێداویستی تایبەتەکان کردووە.

لە ئاگاداریى نامەیەکدا، کە وێنەیەکی بۆ 964 نێردراوە، سەنتەری پاراستنی منداڵان لە قەزای پێنجوێن کە دەکەوێتە گەڕەکی ناوشاخانی قەزاکە، ئاماژەی بەوەکردووە، “ئاگاداری سوودمەندانی، خاوەن پێداویستی تایبەت و کەمئەندام دەکەین لە ماوەی 10 رۆژدا سەردانی بنکەی چاودێری کۆمەڵایەتی پێنجوێن بکەن بەمەبەستی دروستکردنی کۆدی بایۆمەتری بۆیان”.

وەک تێبینییەکان بۆیان ئەوەی خستووەتەڕو، “پێویستە سوودمەند خۆی ئامادە بێت و پێناس یان کارتی نیشتیمانی و کارتی زانیاری و پێناسی کەمئەندامیان پێبێت و  لە 1.9.2024 پڕۆسەکە دەستی پێ کردووە و 10.9.2024 بەردەوام دەبێت”.

پێشتر، بەڕێوەبەرایەتی تۆڕی پاراستنی کۆمەڵایەتی گشتی سلێمانی رایگەیاندبوو، هەموو ئەو هاوڵاتییە خاوەن پێداویستیە تایبەتانەی کە هاوکاری کەمئەندامی وەردەگرن سەردان بکەن و کۆدی بایۆمەتری لەگەڵ خۆیان بهێنن و ئەوانەی کۆدی بایۆمەتریان نیە کارتی نیشتیمانی و ناسنامەی کەمئەندامی بهێنن بەمەبەستی دروستکردنی کۆدی بایۆمەتری، هەر هاوڵاتیەکی خاوەن پێداویستی تایبەت سەردان نەکات هاوکاریەکەی رادەگیرێت.

بڕۆن بایۆمەتری بکەن دەنا موچەکانتان دەبڕدرێت

بڕۆن بایۆمەتری بکەن دەنا موچەکانتان دەبڕدرێت

کەمئەندامە بێ کۆدەکانی شارەزوور بچن بایۆمەتری بکەن

کەمئەندامە بێ کۆدەکانی شارەزوور بچن بایۆمەتری بکەن