ئەو ئۆتۆمبێلەیە لە دوو کەسەکەی داوە وێنە: هاتوچۆی راپەڕین
لە حاجیاوا
ئۆتۆمبێلێک پیاوێکی کوشت و ژنەکەشی بریندار کرد
964+
ژێوار خدر
ئەمشەو دووشەممە 2.9.2024، لە مەفرەقی حاجیاوا ئۆتومبێلێک لە ژن و پیاوێکی دا و لە ئەنجامدا پیاوەکە گیانی لەدەست دا و ژنەکەش بریندار بوو.
عەلی عەبدوڵا، وتەبێژی هاتوچۆی راپەڕین بە 964ـی وت، ئۆتۆمبێلێکی ئۆپڵ لە ژن و پیاوێکی داوە لە مەفرەقی حاجیاوا، بەهۆیەوە پیاوەکە گیانی لە دەستداوە و ئەو ژنەی کە لەگەڵیشی بووە، بریندار بووە.
وتیشی، پیاوەکە تەمەنی 65 ساڵ بووە و ژنەکەش 60 ساڵ.