Check the Wires

رادیۆی مۆنتی كارلۆ باسی پڕۆژەیەكی تۆڕی 964 دەكات

964+
ئەرسەلان عەبدوڵا

بڕگەی “لە ژوورەكانی هەواڵەوە” كە لە رادیۆی مۆنتی کارلۆی فەرەنسی پێشكەش دەكرێت،  هاتە ژووری هەواڵەکانی تۆڕی 964 و لەگەڵ بەڕێوەبەری دامەزراوەی میدیایی 964 هیوا عوسمان، سەبارەت بە خزمەتگوزاری IraqWires.com قسەی كرد، کە نزیکەی 100 سەرچاوەی هەواڵی لە یەک لاپەڕە و لە شێوەی ویبسایتێكی سەربەخۆدا کۆکردووەتەوە بۆ یارمەتیدانی رۆژنامەوانانی عێراق بۆ کارکردنی رۆژانەیان و گەیشتن بە زانیاری خێرا و بینینی وێنەیەکی روونتر لە رووداوەكان.

ئامانجێكی دیكەی كارەكەی تۆڕی 964 بە بەڵگەنامەکردنی بەرهەمەکانی دەزگاکانی راگەیاندنی عێراقی و عەرەبی و بیانییەکانە.
هیوا عوسمان لە بەرنامەكەد ئاشكرای كرد، “خزمەتگوزارییەکە سەرەتا لە ناوخۆی 964وە دەستیپێکرد بۆ یارمەتیدانی ژووری هەواڵی خۆمان، بەڵام دواتر بڕیارمان دا بۆ هەموو هاوپیشەكانمان لە میدیاكانی دیكە كراوەبێت، هەروەها بۆ هەموو كەسێك”.

لە بڕگەكەدا، كە لە لایەن میدیاكاری ناسراو ئیمان حەمود پێشكەش دەكرێت، هیوا عوسمان وتی، “هەرچەندە رەنگە ئەو خزمەتگوزارییە لەسەر حیسابی ئێمە بێت و ركابەرییەكە قورستر بکات، بەڵام بۆ ئێمە گرنگە لە یارمەتیدانی هەموو عێراقییەکان بەشداری بکەین بۆ ئەوەی رووداوەكان روونتر ببینن، هەروەها سوود بە رۆژنامەنووسان بگەیەنین.

سەبارەت بە ناونیشانی لاپەڕەكەش كە ئەو خزمەتگوزارییە پێشكەش دەكات، هیوا عوسمان روونیكردەوە، ناونیشانەكە زاراوەیەکی کۆنە کە رۆژنامەنووسان لە ژوورە هەواڵییە نێودەوڵەتییەکاندا بەکاریدەهێنن، کە رۆژەکە بەو شێوەیە دەست پێدەکات كاتێك بەڕێوەبەری ژووری هەواڵ داوای لە هاوکارەکانی دەکات سەیرێكی سەرچاوەکان بكەن و بە ئینگلیزی دەستەواژەكە بەم جۆرەیە: Check the Wires.

دەتوانن بەرنامەكە لەو لینكەوە گوێبیست ببن

تۆڕی 964 لەگەڵ 3789 چاودێر رووماڵی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پ...

تۆڕی 964 لەگەڵ 3789 چاودێر رووماڵی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان دەکات